تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گووزینە
گوڵبێنە (کە.)
گلوێنە.
گوڵەڕۆنە
گوڵە بە ڕۆنە ٬ گوڵێکی زەردە و بۆنی خۆشە و بە مەشکەیەوە هەڵیدەواسن بۆ ئەوەی ڕۆنی زۆربێت.
گوڵەڕۆنە
گوڵە بە ڕۆنە٬ بۆنی زۆر خۆشە و زۆر توندە ٬ لەگەڵ گوڵی هەڵاڵەی بکرێتە چرک بۆ برینان زۆر باشە.
گوێ سوانە
بڕوانە : گوێسەبانە.
گوێسەبانە (جا.)
گوێسوانە ٬ سواندە٬ سڤاندە٬ پاسارە٬ کەناوی بانێیە کەمێک لەسەر دیوارتێدەپەرێت.
گۆریچنە (موک.)
باڵندەیەکە هێلانەکەی وەکو گۆرەوی وایە و بەو دارانەوە شۆڕدەبێتەوە.
گۆزانە
جوورە ترێیە.
گۆشتەزوونە
گۆلیینە (خۆ.)
تەشوێیەکی گچکەیە ٬ ناوی کەوچکی داری پێ دەکۆڵرێ.
گۆنە (باک.)
ڕەک٬ ڕیشە٬ بێ هەستکردن.
گۆڕهەڵکەنە (ڕۆژ.)
سیاگوش٬ پشیلەی کێوی ٬ (ڕەوا.) گۆڕەویلک٬ (زەن.) گۆرگەنگ.
گیا بۆگەنە
گیای بوگەنیوە ٬ کە کوڵائاوەکەی لە جێگای خارشتدار برژی یا تڵتەکەی لەسەر دانرێ زۆر باشە.
گیا دەرمانە
گیا ساڵمە (بانە)
گیا سنجابی ٬ گەڵای پانە٬ گوڵی سوورە و بنەکەی وەکو پەنجەیە.
گیا وەردێنە (بابا.)
گیایەکی گەڵا ووردە ٬ بۆ زگ ئیشە باشە.
گیا پاڵوانە (کە.)
گیایەکی بەهارییە.
گیا پیرێژنە
چڵە گیایەکە گوڵێکی بۆری هەیە ٬ بە ووشکی تف لەسەر گوڵەکەی دانرێ ئاوەڵەی دەکاتەوە.
گیا کووڵکنە
گیاچا٬ بۆزگ ئێشە باشە.
گیابڕینە
بەتۆزی بۆ برینی زۆر باشە٬ بەتەڕی بکوترێ لەسەر هەر جێگایەکی لەشی مرۆڤی دانرێ دەیکاتە برین لەنێو کەژمێراندا دەیکاتە پوقلە (پورگ).