تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆپنە
باڵندەی پۆپەدار. گۆشتێکی سووری بڕگەبڕگەیە لەسەر سەری کەڵەباب و مریشک و قەلەموونە
پۆڵکەخاتوونە
شۆقلی خاتوونە
پۆڵکەمارانە
شۆقڵیمارانە
پۆیلانە
باربوو، باربووێکە، کە ڕۆژی دووەم ژنان بە بووکێیەوە دەبەن و یا بۆ ژنێکی دەبەن، کە منداڵی بووبێ. (خۆ) پۆلیە
پیازەخووگانە
سەلکی گیای کاردو (هازە ناخورێ). پیوازە کێویلە: گیایەکی کێوییە وە پیوازی دەچێ، بەڵام ناخورێ، کەچی بەراز زۆری حەز لێ دەکات. هەندێک زەوی، کە هەرێزدارو پیزڵداربێ و جووتێر نەتووانێ بیکێڵێ چەند سەلکێکی لەو پیوازەی یا چەند بێیەک لە زەوییەکەدا دەشارنەوە بەراز زەویەکەی هەڵدەدڕێ و دەیکێڵێ تا نەیدۆزێتەوە ڕاناوەستێ
پیازەمارانە
پیاوانە
مەردانە، ئازایانە، مێرانە، ئادەمییانە، ئادەمانە. کردەوەی وەکوو پیاوان
پیرۆزانە
چتێکە یەکێک بتداتێ لە کاتێکیدا، کە کاڵایەکی تازەی لەبەر کردبێ و یان بە پایەیەک گەیشتبێ لە بەرانبەر ئەوەدا، کە پێت گوتووە (پیرۆزت) بێ
پیرێژنە سەرئاسنینە
دەعبایەکە لە گچکەییدا بەقەد زچێک دەبێ و هێلانەی لەناو خۆڵێدا دروستدەکات
پینە
(ڕۆژ) پنیا. شاپینۆز. (باک) پەرەسپان، پەرەسپاندن. (باک) پسپان، دۆن، پینەسۆل. پنج. (ئەردە) کەژنە. کوڕی ناڕەوای ژنی بەمێردە. (باد) کەپەک
پێ پانە
دەستبڵاوی، لەبەرددان. واژی ئابۆری
پێ پلیکانە
بڕوانە: پێپلیکانە
پێستەنە(هەورا)
پێسۆنە(هەورا)
پێشدەرگانە
ئاستانە. پلیکانی پێشدەرگایە
پێقەلە(سەق.، سنە)
قجیلە، قنجیلە (گیایەکە دەخورێ تامی گەڵا تووڕ دەدات)، نانەقەلە
پێلپینە(باد)
پەڵپینە، جوورە گیایەکە
پێمانە(هەورا)
پێنج گەنجینە
پێنج چاوگەی دڵ، پێنج گەنج