تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سینە(موک.٬ کەل.٬هەورا.)
سنگ٬ سینگی گیاندار ٬ (فە.) سینەک . سینگ.
سیکەنە و سەرخان
ووتەیەکە بەکاردێنرێ لەکاتی زۆر ووتنەوەی قسەیەک یا زۆر کردنەوەی کارێکدا: ئەیهۆدیسان سیکەنە وە سەرخانە.
سێفەزەمینە(کرما9
کرتۆپە، یارەڵماسی، گەڵی جوورە خواردهمەنی لێ دروستدەکرێ.
سێلانە
سێلۆ٬ سێلیزگ٬ سێتاڵ.
سێوزەمینە
سێڕۆژگانە
خواردەمەنیەکە بەخێر بو مردوو دەکرێ دووای سێ ڕۆژ مردنی.
سەرانە
زێرەسەر٬ باج٬ خەراج٬ (باد.) خووک٬ قوربانی سەر٬ باجێکە لەم و لەو دەستێنرێ لە جیاتی سەری خۆی ٬ -ی مرۆو مەڕو ماڵاتان .
سەربارانە
باجێکە لە باری وەردەگیرێ.
سەربازخانە
شووێنێکە٬ کە سەربازی میری تێدا جێگیر بێ
سەرتریانە
سەرتڕنە
(هەر.): مرازێکە لە کەرەستەی جووتی.
سەرحورچنە
پیرەباوه٬ گیایەکە وە گووێزەڵەی دەچێ بەڵان بنەکەی لە هی وی خڕترە٬ پەلکەکانی کوڵکن و تۆزاوییه٬ بنەکی بە پاکراوی دەخورێ
سەرداخانە
(ئەردە.): سزا و سرانەی هەڵاتنی سەربازییه٬ کە لە خاوەند سامان دەسێنن
سەرشکێنە(ئەردە)
سەرەشکێنە،دابەشکردنی پاشماوەی چتێکی بەشکراوە بەسەر بەشەکاندا.دابەشکردن،پارە یا کەلو پەلێک بەسەر چەند کەسێکی دابەشینەوە ،کەهەر کەسەی بەشی خۆی ببات،پارە یا هەر چتێکی تر هەر بەو شێوەیە لە چەند کەسێکی خۆیی کۆو خڕ کردنەوە
سەرمشقانە
سەرمەشکانە(هەورا)
سەرناوکانە
دراو یادیارییەکە، کە لە هەفتەی زەییستانێدا لەلایەن دۆست و ناسیارانەوە دەبرێ و بە مامان.
سەرنێوکانە
چتێکە دووای منداڵ بوون وناوک برێنی دەدرێ بەمامان.
سەروازخانە (ئەردە)
سەربازخانە، سەرای پێشمەرگان.
سەروسەمەنە
سەروسەنەمە، پێوقەدەم.