تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەمنە جگەرە
(هەورا.): مۆدنە، دارجغارە
دەموکانە
دەمکانە، موخۆر، جوورێکە لە بەری دارە مازوو وەکوو دەنکی ئاڵووباڵووی وایە دەکوترێ و ناوە لینجەکەی خۆش دەکرێ لە سەر قونێر و هەندێ برینان دادەنرێ و بۆ زۆر چتی تریش بەکار دەبرێ
دەمکانە
(خۆ.ڕەوا. سوور.): دووکانە، دەمووکانە
دەمەنە
دەنگانە
دەنە
(کە.): پەراسوو، (دەننە) (ئەردە): پەراسوو
دەولووکانە
(هەورا.): دەمکانە
دەڵالخانە
شووێنێکە دەڵاڵان چتمەکی کۆنە و نووێی تێدا بفرۆش
دەڵانە
(کە.): نم، شە، شی
دەڵاڵانە
مافی دەڵاڵی ، مزێکە بە دەڵال بدرێ، مزی دەڵاڵی
ذرۆزنە
کووێرەکانی، (هەورا.): هانە درۆزنە، (هەو.): بووارەکانی، بەهارە کانی، کانییەکە تەنها بەهاران دەژییتەوە
زبانە
بڵێسە، -ی ئاوری: زمانەی ئاوری. (هەورا.): زبان. سەری دارێکی لەلەکراوو دادراوە تا لە کونی دارێکی ڕابکرێ. زمانە. ئاسنێکی باریکە لە ئاوزوونەدا دەچێتە کونی قایشەوە.زمانە
زرتخانە
(باک.): مەیدانی گەمەو پێشبڕکە. فشە و قەشمەری ، قەمشەریجاڕ
زرمتانە
(کۆ.):تۆڵە. –کردنەوە: تۆڵە کردنەوە.-ئەستاندن: تۆڵە ئەستاندن
زرووزەنگیانە
زریزانە
(بابا.):دیوان، دولێرە، زیزانە،خولێرە، لەناو گەنمدا شین دەبێ دانەکەی وورد و تاڵە
زرەگەنە
(هەر.): گیایەکی کوێستانییە گەڵای وەکو سڵقی وایە بەری وەکو گووێزییە و ناخورێ تۆوەکەی وەکو هی وێنجەی وایە ئەگەر بێتوو تۆئەکەی تێکەڵ بەنان یا تووتنی جغارە بکرێ زۆری لێ بەردەبێ و پێی سەر خۆشیش دەبێ، گیایەکە بۆنی ناخۆشە گوڵی سپی یا زەرد و خڕە، کە ووشک بۆوە دەبێتە چتێکی خڕی دڕواوی
زستانە
زلکێنە
(گەر.):زەرگەتە