تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خیگەکونە
کوندەی کون، خێگەی لە کارکەوتوو
خێرمانە
خێرەومەندانە
خێرکارانە
خەتەنە
خرو وسەبڕان،گون بڕین-کەردەی(هەورا.)خەتەنە کردن،پێستە پترەکەی سەری چووی منداڵآن برێن.
خەتەنە سووران
ئاهنگ وشادمانێکە کە بە هۆی خەتەنەوە دەگێڕدرێ،خرووسەبڕان.
خەتەنە کردن
پێستی چوو(جووک)ی کوڕان بڕین.
خەتەنە کریاگ
(ئەردە.):خەتەنەکراو.
خەرمانە
ی گردی مانگ و رۆژ: گێرێکەلە هەورێکی تەنک لە دەرەوەی جۆخینە مانگ یا رۆژ پەیدا دەبێ نیشانەی بارانەیە،(هەو.)ئاخ،ئاخڵە،هێڵێکی گردە بە دەورەی مانگدا بە هۆی تەنکە هەورێکەوە پەیدا دەبێ گۆیا بە نیشانەی بارانەی دادەنێن.
خەرکانە
کوڵکێکە لەبنانگووێی منداڵان تا تەمەنی شەش ساڵان هەروە چاویلکەی دەچێ ئەگەر لەپێش دەربوونیدا موورووی داغکراوی پێوەنێن دەیرەوێنێتەوە یا زوو دەری دەکات.هەندێکیش دەڵێن برینێکی بەئێشی تەڕی پەڕە ئەستێنە بە دەم وچاوی منداڵان هەڵدەپەرێ
خەرێنە
خرێنە،گڵۆڵە بەنی موو
خەزانە
(ئەردە.)گەنج، گەنجینە.
خەزنە
(هەورا.):مرازێکە لە کەرەستەی جووتی
خەستەخانە
نەخۆشخانە ، تیمارگە ی نەخۆشگە ، شووێنی تیمارکردنی نەخۆش.
خەسەخانە
(ئەردە.):خەستەخانە، بێمارخانە.
خەفە خانە
خامۆشگا، جێگایەکی کپ و بێ هەست و خوستە
خەنە
(ماو.) : خنە، (دەر.) خەنێ ، خنە، هنە، گیایەکی سەوزەدەهاڕڕێ ژنان بۆجووانی لە سەر و دەست و پێیانی دەگرن، خەندە ، پێکەنین
خەنە بەندان
(هەورا.کە.) : خەنانە، شەوێک پێش بووک هێنانی ژنان بانگ دەکەن خەنەی دەبەشنەوە بەکۆمەڵ خەنە لە سەر و دەست و پێگرتن بە بۆنەی شاییەوە
خەوخانە
خەوگا، ژووری، نوستن