تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆمارانە
چڵە گیایەکە بستێک بڵند دەبێ پەلکی ووردو بۆنی زۆر خۆشه و تامی تاڵە بە دەسک لەکەنارو ناوو دەوروبەری هەر کووپەو کونێکی هەڵبسووڕێ و هەنگی تێکەن بە جێی ناهێڵن و دەیکەنە داڵدەی خۆیان، سیرمۆکە
بۆنە(هەورا)
ببێ، (مۆک) هۆ، مایە، توور. بیانوو، بیانگە، بیانک، بەهانە
بۆژانە
گیایەکی گەڵاووردی لاسک درێژە گوڵێکی بۆری گچکە دێنێ، بۆنێکی توندی هەیە بەناو جل و بەرگدا دەکرێ تا لە مۆرانە بپارێزرێن
بیرانە
بێنە، بیران، بهێنە
بینە(موک)
بێدانە
بێدان. دەنکی بێی، دەنکی بەهێس
بێلانە
بێ نەوا، بێ دڵدادە
بێنە
بهێنە، بێرە، بێرانە، (هەورا) باوەرۆ، (شەبەڕۆژ) بارە، (هەمە) بووەوەرەی
بێژانە
بێگانە
بیانی، تاچیک، تاجیک، هاڤی، کەسێکە، کە خزم و خووێشت نەبێ و یا لە نەتەوەی تۆ نەبێ
بێڵندانە(موک)
واتا بێڵمان دانا، بەهاری کوردی کرماشانێیە، جێژنێکی نەتەوایەتی کوردانە لە (45)ی زستانێدا دەکرێ
بێڵەدارینە
بێل، بێلۆچکە، کە دم و کلکەکەی دارن
بەئەمانە
بەئەوانە
بەوانە
بەبلووانە
برووکی گچکۆڵەی قامشین، کە منداڵان لەکاتی بووک بووکێنیدا لە تەنیشت بووکی گەورەی قامیشینی دادەنێن
بەتانە(هەورا)
بەری کەوا، دیوی ژوورەوەی کەوایە. چریش و ئاردەداری دارتاشان دەگرنەوە بۆ گرتنی درزو کونان
بەتلانە(باک)
بەخت نەمەنە(هەورا)
بەربەنە(ڕەوا)
ژێرچەنە، (هەورا) چێرچەناگە، (ڕەوا) قەمچوولە، (دزە) لوولەی نشتوو یا حەمایەڵەو یا ڕشتەی موروو باشی ژنانە، کە بەلاتەنیشتێدا لە ملی دەکەن، بەربەژن، (باد) سیخمەی ئافرەتانە
بەرتێڵانە(ئەردە)
دیارییەکە لەماڵی زاواوە دەنێردرێ بۆ ماڵی بووک لەپێش گووێزتنەوەیدا