تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کڕاندنەوە
کڕبوونەوە
ژیربوونەوەی منداڵ٬ نەمانی دەنگ و باسێک٬ کە بڵاو بووبێتەوە
کڕنەک
(جا.فە.):قڕنوو
کڕووزانەوە
نووزانەوە٬ (هەو.)هەڵپڕووزان٬ گریانی منداڵ٬ زوورانەوەی منداڵ٬ چرووسانەوە
کڕینەوە
مەبەس لە ڕزگار کردنی کەسێکییە لە تەنگ و چەڵەمەیێکیدا ٬ (هەورا.): م قاپووتە ئەم زستانە منی کڕیەوه٬ تۆ دارات کڕیەوە:واتا ڕزگارت کرد
کڵنانەوە
(هەورا.): کولاندنەوە
کۆبوونەوە
خڕ بوونەوە٬ کۆمەڵ بوون٬ گرد بوونەوە٬ بەرگهین٬ بەرهەڤبوون٬ جڤان٬ جڤین٬ (باک.): هێورین٬ ئێورین
کۆخوواردنەوە
(ئەردە.): پارێزکردن و سڵەمینەوە لە چتێک
کۆمانەوە
کۆمبوونەوە
چەمانەوەی پشت بە هۆی پیری یا نەخۆشییەوە
کۆنەسووار
کەسێکە لە کۆنەوە سووار چاک بووبێ. کەسێکیشە لە کاتی زۆر خانەدا دومەڵەکۆنە لێ بدات.-ی: پیشەی سوار چاکێتی. کاری دومەکۆنە ژەنی زۆرخانە
کۆنەفرۆش
کەڤنەفرۆش ٬ کەڤنەگیر٬ کەونەفرۆش٬ کەسێکە لە کۆنەوە پیشەی هەر کۆنە فرۆشتن بێ. کەڤنەفرۆشی٬ کەڤنەگیری٬ کەونە فرۆشی
کۆنەمەشک
(باڵ.):حیز٬ بێ زات٬ بێ غیرەت
کۆنەپۆش
کەسێکە هەر کۆنە لەبەر بکات.-ی:پیشەی کۆنە لەبەر کردن. ناوی تیرەیەکی کورده٬ کە لە سنووری پێنجووێن دادەنیشن
کۆنەپەرست
کەسێکه٬ کە حەز لە داب و ئاکاری کۆن بکات با ناڕەواش بن
کۆنەپەرستی
سەختگیربۆ ئاکاری کۆن
کۆنەچەکمەرەق
مەبەس لە کەسێکییە هەبووبێ و لێکەوتبێ و بە فیزیش بێ
کۆنەژن
پیرەژن. ژنێکە لە نێوانی جحێڵی و پیری دابێ و مێردی نەمابێ
کۆنەکردن
کەڤنەکردن
کۆنەڵانی (کە.)
جادووگەر٬ کوڵێنانی٬ کولەنانی.