تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برووکانەوە
برژاندنەوە
_ی برینان: ماتە، کاڤینان، قرچاننەوە، کەوئێخستن، (باد) کەواندن، دەرمانکردنی برینی تازە بە دەرمانی توندو تیژ تا تەشەنە نەکات و لێی پیس نەبێ
برژانەوە
برینێک، کە دەرمانێکی تیژو توندی لێدرێ دەبرژێتەوە، ئێشانی برین لەکاتی برژاندنەوەیدا
برژیانەوە
برژانەوە، قرچانەوە، قرچیانەوە
برکانەوە
هەڵبڕسکانی شیری
بریانەوە
وەکوو برایان. ئاواڵانە، دۆستانە، خزمانە
بریسکاندنەوە
بریقاندنەوە
بریسکانەوە
بریسکەدانەوە
ترووسکەدانەوە، تیشک دانەوەی شووشەو چتی لووس و ڕوون لەبەر خۆر
بریقانەوە
ترووسکانەوە، بریقەدانەوە
بریقەدانەوە
تروسکانەوەی ئاوێنەو یا شووشەو چتی تر لەبەر هەتاوو چرا
بریقەدانەوە
برووسکانەوە، چریسکانەوە
برەوبردنەوە
بزنەوان
شووانی بزنان
بزنەوەس
مەشکەیەکە لە پێستی بزن دروستکرابێ
بزواندنەوە
جووڵاندنەوە، هۆژاندنەوە
بزووتنەوە
بزاڤکرن، بزاڤ بوون، جووڵانەوە، جڤین، هۆژانەوە. سەرکەوتنی نرخی چت. پتربوونی ئاو
بسێنەوە
هاودەنگ، کەسێکە وەڵامی گۆرانی بێژ یا شیوەنکەران بداتەوە
بناغەدانەوە
هەڵکەندنی بناخە
بناغەنانەوە
بناخەدانەوە