تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕنینەوە
خوراندن،دروونەوەی گیاو خەلە بەدەست:-ی باخ و باخچە:میوەو گژو گیا چنین.
ڕنینەوەی خوری لەپشتی ئاژاڵان
(باک.)بەرکرن،ڤەرووچکاندن،داڕنین،-ی باڵندان:ئاوەڕووتکردن،پرچکاندن.(هەو.)بە چاوبهسەرکردنەوەی ئاژاڵان بەبێ بژاردن تا بزانن کێها ماوە یا نەماوە.
ڕەزتنەوه
ڕەشبوونەوه
سیابوونەوه: سیاوبوونەوه، بوونەوه خەڵووزی پۆڵووه ئاووره. دامرکانەوەی سوورێژه و خروێرکەیه. چوونەوەی بەفره. کووژانەوەی چرای دەروون و ناهومێدی
ڕەشتنەوه
(ئەردە): داگرتن
ڕەشکردنەوه
کوژاندنەوه، بۆ ئاوور و نووسەوەری و هەموو چتێکی بەکاردەبرێ. داپۆشینی زەل و قامیشی سەر بانی تازه به گڵ ، دیاربوونی چتێک له دوورەوه. نووسینەوەی مەشق به پڕی
ڕەق بونەوە
لەسەرمان ڕەق هەڵاتن
ڕەقاندنەوە
گەڵاڵه کردن و ڕێکخستنی ئاسن لە پاش سارد بوونەوەی
ڕەقاننەوە
ڕەقاندنەوە، کوتانی ئاسنە بە چەکوچ لە پاش ئەوەی ، کەلە کوورەدا سووربۆوه و بۆ چت دروستکردن
ڕەقبردنەوە
ڕەقبوونەوەی گیاندار
ڕەمڵ گرتنەوه
فاڵگرتنەوه بۆ دۆزینەوەی چتێکی نادیار
ڕەنگدانەوه
گۆڕای ڕەنگی چتێک
ڕەواندنەوه
- ی خەو: زڕاندنی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆیدا نەهێشتن ، بڵاوکردنەوه.- ی قوونێر: بڵاوه پێکران، تەفروتووناکردن
ڕەواننەوه
ڕەوانەوه
ڕەوینەوه، سڵەمینەوه، سڵکردنەوه، لەخۆرا پەڕینی گیان لەبەر. نەمان، جووێ بوونەوه، بەجێهێشتن، زڕان.- ی خەو: زڕانی خەو.- ی دۆخین: لەدۆخی خۆی دەرچوون
ڕەویانەوه
(ئەردە): ڕەوانەوه، ڕەوینەوه. بڵاوبوونەوەی هەور، ڕەوینەوه
ڕەوینەوه
سڵەمینەوه، ڕەویانەوه، ڕەمین. (باک.) ڕەوی.-ی دۆخین: کرانەوه و بڵاو بوونەوەی پزووی دەرپێ و سەرین و قەفی گۆچان.- ی قوونێر: بڵاوبوونەوه و نەمان.- ی خەو: خەو زڕان.- ی هەور: بڵاوبوونەوه و نەمانی و لاچوونی
ژان بژاردنەوە
ژانێکی دەم دەمییە لە پێش منداڵ بوونیدا بەچەند دەمێکی تووشی ئافرەتی ئاووس دەبێت
ژنەوا
کەسێکە گووێی سووکبێ و باش ببینێ، (هەورا.): بیستەر، بیسەر، ئەژنەوا.نە-:گووێ نەگر،گۆشنەگر
ژنەوای
(هەورا.): بیستن بە گووێ. ئەژنەوای:نەبیستن، گووێ لێنەگرتن