تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیستەیۆنەوەشی
ئێشانەوە
کولانەوە، وەئێشهاتنەوە
ئێقدانەوە
هێڵنجدان، قڕقێنەدانەوە، شەپۆلدانی قەرەباڵغێکی زۆر، کە لەبەر زۆری پاشەو پاش بگەڕێتەوە._کردنەوە بۆ ڕشانەوە: هێڵنج هێنانە خۆ، ئێقدانەوە، شێهەڵهێنانەوەی شت
ئەستاندنەوە
ئەستڕینەوە
کووژاندنەوە، سڕاندنەوە، تێکدان، سڕینەوە
ئەوکردنەوە(فە)
کردنەوە، ئاوەڵەکردنەوە. (فە) درانە ئەوکە: دەرکەی بکەوە
ئەژنینەوە
ئەژنەوتن
بیستن، گووێدان
ئەژنەویەی(هەورا)
بادانەوە
بادانی دوو ریس کردنیان بە یەک هەودا. گەڕانەوە، وەرسووڕانەوە، وەرگەڕانەوە، وادانەوە، بانین، چۆپکردنەوە. پەشیمان بوونەوە، پاشگەزبوونەوە. (دزە) کەناری پارچەیێکی خڕ بادەدرێ و لوول دەدرێ و دەدرووێ. (هەورا) هەڵنووچاندن، (موک) نوشتەوا، داگیرانەوە
باران وەشاندنەوە
(زەنهەورا) هوورش برینگان، (موک) کەژکردن
بارنەوەر
بڕوانە: بارنەبەر
بارنەوەری
بارنەبەری
بانەوانک
جرجەمشک
بانەوبان
لە بانێکەوە بۆ بانێکی تر بازدان
باڵ فش کردنەوە
باڵ فشەو کردن
باڵگرتنەوە
فڕینەوەی باڵندە
بردنەوە
بە پێچەوانەی دۆڕاندن، سەرکەوتن لە یاریدا، قازانج کردن، لە قوماری سوود کردن. دووبارە چتێک بردنەوە شووێنی پێشووی
برووسکانەوە
ترووسکانەوەی هەندێ چتە لە دوورەوە