تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاواکردنەوە
خانووبەرە دروستکردنەوە لە دێیەکی وێران و مرۆی تێداڕۆنان
ئاوخوواردنەوە
ئاودانەوە
تیغی سووربووەوە خستنە ناو ئاو تا ڕەقبێ و بڕشت پەیدا بکات
ئاوهاتنەوە
وەرسیان، وەرسان، لەکاتی گانکردن و ئیتردا ئاسوودە بوون
ئاوهێناندنەوە
وەرسیاندن، لە کاتی جووتبوونێدا
ئاووڕدانەوە
بۆ ئەملاولای پشتەوە تەماشاکردن، هاووڕدانەوە، بۆ تەماشا هاووڕدانەوە. یارمەتیدان، کۆمەگی کردن، دەستگرتن، میهرەبانیکردن، ڕوودان، ڕووتێکردن
ئاووڕلێدانەوە
ئاووڕلێدانەوە
یارمەتی و کۆمەگی کردن، لالێکردنەوە، هێنان
ئاوەڕەش هێنانەوە
بۆ کەسێک بەکار دەبرێ، کە هەمیشە هەر دەنگوباسی ناخۆش و شوم و پڕنەگبەتی بێنی
ئاژنینەوە
کۆڵینەوە، ئەژنین، ئاژن، ئاژنین، ئەژنینەوە، بە پووشکەیەکی چتی گیرخوواردوو لەنێو دداناندا هێنانەدەر. سووژن ئاژن کردن
ئاگربەربوونەوە
پەیدابوونی ئاگر لە شووێنێکیدا
ئاگربەردانەوە
ئاگرنان بە شووێنێکەوە تا بیسووتێنی
ئاگرنانەوە
ئاگرکردنەوە
ئاوور کردنەوە، ئاوور هەڵاییساندن، ئاگر خۆشکردن. بنچینەی شەڕو کێشەنانەوە
ئاگرکوژێنەوە
ئاڵ بردنەوە
ئاڵ بوونەوە
کول بوون و سڕو نەرم بوونی ددان بە هۆی زۆر خوواردنی چتی ترشەوە