تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پارسەنگ گرتنەوە
گرتنەوەی پارسەنگی دەفرو یا چتێکی ترو یا سەرکردنی تەرازووە بۆ ئەوەی هەردووک تایەکانی تەرازوو جووت و ڕێک و بەرانبەر ڕاوەستێ
پان بوونەوە
پانکردنەوە
پاچینەوە(ڕۆژ)
هەڵپاچین. بڕینەوەی ئاژاڵان
پاڕاندنەوە
پاڕانەوە
پاڕیانەوە(ئەردە.، دەر)
پاڕێنەوە
تکادار، مەهدەرڤان
پاک وبوونەوە
پاکردنەوە
خاوێن کردنەوە. تیکوڵ لێکردنەوەی خەیارو ترێزوو ئیتر. بژاردن و خاوێنکردنەوەی دەغڵ و دان لە خاک و خۆڵ و زیوان. پێکرانەوە
پاڵ لێدانەوە
دڵنیابوون، گووێ دنجبوون، ئاسوودەبوون
پرسینەوە
بەسەرکردنەوەی چت بە پرسین؛ فیسارەکەس لەدۆستی خۆی دەپرسێتەوە
پرووکاندنەوە
پچەڕاندنەوە، هەڵپڕووزاندنەوە
پرینگاندنەوە
سڵەماندنەوە بۆ مرۆڤ، ترساندن، بەترسەوە کشاندنەوە دوواوە
پسانەوە
پچڕانەوە، تەزبیحەکەم پسایەوە، لەشکرەکە ئەوەندە زۆر بوو هەر نەپسیایەوە
پشت لێ کردنەوە
پشت لێدانەوە
پشت لێدانەوە
دڵنیابوون، حەسانەوە نیگەرانی نەمان لە بابەت پێکهاتن یا پیک نەهاتنی کارێکەوە
پشتدانەوە
پاڵدانەوە، دڵنیابوون. هەڵدانەوەی ئاگری ناو پارەیەک نەدرێ بەو خزم یا کارەکەرو نۆکەرانەی کە پێش دەرگایان گرتووە