تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ساردکردنەوە
گەرمایی چت لابردن٬کوژتنی گیان لەبەرێک.پەشیمان کردنەوەی یەکێک لە کارێک لە بڕیار و دووانێک
ساغ بوونەوە
چابوونەوەی نەخۆشی.فرۆشرانی چت و نەمانەوەی.دەرچوونی هاوبەش و لەکارێکیدا مانەوەی چتەکە بۆتۆ
ساغکردنەوە
چاککردنەوە٬ فرۆشتنی چتێک و نەهێشتنەوەی.دەرکردنی هاوبەش لە کاروبارێکیدا و هێشتنەوەی بۆخۆت
سانەوە
حەسانەوە٬ پشوودان٬ ئاسوودەبوون
ساوینەوە
سوونەوەی کەشکە لە ناو سووێنەدا یا گڵۆفتنی چتە
ساڕێژکردنەوە
خۆش چاک کردنەوەی برین و دەرد و ئازاران ٬دامرکاندن٬ دەرمانەکە برینەکەی ساڕێژکردەوە:ئێش و ئۆفی دامرکاندو گۆشتەزوونەی پێهێناوە
سفتهۆنانەوە
سلاربوونەوە
کەوتن٬ منداربوون٬ مردن ٬ پێڕاهاتن٬ بەلاداهاتن٬ تلۆر بوونەوە.
سلارکردنەوە
درێژکردن٬ مراندن٬ بەلاداهێنان.
سلساردبوونەوە
مەبەس لە مردنە.
سوواندنەوە
سووانەوە
ساوینەوە،سوونەوە، لووسبون وچوونەیەکی لباد وفەرەنجی لەبەر زۆر سوونەوەی ،سووانەوەی کەشک و چتی تر، بەههڵگڵۆفتن وخستنی لەچتیکی تر، کەشکەکە سوواوەتروە.
سووتاندنەوە
سووتانەوە
سووربوونەوەو هەڵزلەپانی شووێنێک لە ئەندام بەهۆی تەڕبوون وزۆر مانەوە یە لە تەڕیدا.
سووتیانەوە
سووربوونەوە
سوورهەڵگەڕانی مەردوم لەکاتی تەریقی یا تووڕەبوونێدا سوورهەڵگەڕانی، ئاسن لەکوورەدا یا گۆشت و چتیتر لەڕۆنی داخدا.
سوورکردنەوە
دیزە وگۆزە هەرچتێکی لەقۆڕە سوور دروست بکرێ لە ناوگڵی دەنێن و ئاگری تێبەردەدەن تا سووربێتەوە.وەڕاست گیران ئەمدیوو ودیوپێکردنی گۆشت و چتیتر لە ناو ڕۆنی داغدا تا سوور هەڵدەگەڕی.
سوونەوە
هەڵگڵوفتن و-ی کەشک(فە) وولای،سووانەوە، هێسین، تیژکردن، هێسوونەهەسوون، سووین، سوو،سوونەوە ووەرگێڕانی لبادو ئیتر،هۆسین.
سووڕاندنەوە
خولاندنەوەی چتێک.