تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



داهێنانەوە
خووارکردنەوە٬ چەماندنەوە٬ کووڕکردنەوە٬ کۆمکردنەوە٬ چۆماندنەوە٬ فساندن٬ قەوچاندنەوە٬ قیچاندنەوە٬ داتەپاندنەوە. –ی پرچ: دووبارە شانەکردنەوە. بۆ هەور و باران و بەفر و واتە: دووبارە سەر هەڵدانەوەی هەور و بارانە یا بەفر
داودانانەوە
داووتەپکەنانەوە٬ تەڵە یا تەشقەڵە دانانەوە
داونیانەوە
(ئەردە.): داونانەوە
داوەرانەوە
داپۆشینەوە
دووبارە داپۆشین،نخووماندن
داپەستانەوە
داچۆڕانەوە
چۆڕانەوەی ئاو لەکیسەی تۆراخ و چتی تەڕ
داگرتنەوە
-ی قیشەک:دووبارە فیشەک پڕکردنەوە بە بارووت و تەرەقه٬ هەڵپێچانی سەری دوو پارچە بە دروون کە لە پێشەوە لەیەک درابن. –ی کون:ئاخنینەوە٬ ئاخنینەوە و پەستانەوە و گێڕانی سەربان تا توند بێتەوە و دڵۆپەی نەکا٬ دروونەوە٬ دووراندنی کەناری جل و بەرگ و ئیتر
داگەڕانەوە
گەڕانە دوواوە
ددان ئاڵبوونەوە
سڕبوونی ددان بە هۆی خوواردنی چتی ترشەوە
درنگانەوە
زرنگانەوەی گووێ
درەخشانەوە
ترووسکانەوە
درەخشینەوە
ترووسکانەوە
درەوشینەوە
دزینەوە
دزین و کەم کردنەوەی چت کەمکەمە.خۆ-: پاشە کشە کردن، خۆشاردنەوە
دستگرتنەوە
دەستکێشانەوە و دەست پانکردنەوە.بەری دەست خووێندنەوەممەبەس لەپاشەکەوتکردنیشە.
دورینەوە
دووابڕینەوە