تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاسکی نێر
بەرازی نێر
یەکانە، شفرەدار
دەنگ نێر
دەنگ زل، کەسێکە دەنگی گڕ و قەبەبێ
نێر
واژیی وێیە. نێرە٬ کەڵ. –بوونەوە: کژ٬ دووای بارانە زەویی کە پندربێتەوە. دەڵێن نێربۆتەوە: -دەبێتەوە: دەچەقیتەوە
نێر ومێ کردن
لێکدانی نێر و مێ
گیسکە نێر
کارەنێر.
جاش نێرەکەر
جاشە نێرێکی سێ ساڵانەیە، (هەورا) جاش نێرەهەر
نێراو
(باک.): شۆڤار
نێرباز
هەتیو باز. –ی: هەتیوبازی
نێرتن
(باک.): بنێڕە٬ نوریین٬ تەماشاکردن
نێرتک
نێرک٬ نێرەک٬ -ی پیسوازی: کرۆک٬ کووروو٬ کوورەک
نێرتکەپیواز
(هەو.): تەڕەلەیلان.(سوور.): باقۆتە
نێرتکەڕێواس
جوورە ڕێواسێکە لە نێو دوو گەڵای پاندا دەڕووێ و هەڵدەچێ
نێردیوان
نەڕدیوان٬ (دزە.): پێ بلقه٬ (پژ.): سەردووک٬ (بابا.): پەیژه٬ پێ پییلکە
نێرران
ناردران
نێرراو
نوێنەر٬ نمایندە
نێرراو
(زا.): ناردراو٬ شاندە
نێرراوەیەک
نوێنەرێک٬ شاندەک
نێرم
(لو.): نییمە
نێرنێرمی
(باک.): چاوەڕێ. –کرن: چاوەڕێ کردن
نێروبەند
(باک.): گیایەکە
نێروو
نێری٬ کەڵەکێوی٬ حەیوانەکێویی نێر
نێروەیی
هۆزێکە لە جافان
نێرک
نێرتک(ئی پییواز و ئیتر)٬ (کە.): کرۆک٬ (ڕۆژ.): نێوەڕاست٬ نیرۆک. نێوەرووکە
نێرگس
زەرییم٬ نەرگس٬ گیایەکە تا سێ بست بڵندە٬ گەڵای درێژو باریکه٬ بۆنی زۆر خۆشە و نێوی گوڵەکەی وورد و سپییە بۆنەکەی بە تازەیی بۆ کرمی دەماخ زۆر باشە. گوڵێکی کێویی و ڕەنگ سپی و مەیلەو زەردێکی زۆر کەمڕەنگه٬ کەمێکیش بۆنی خۆشە. بۆنەکەی بۆ هەڵامەت باشە وەکو فنجان وایە. نێویی ئافرەتانیشه٬ (باد.): بنەکەی بکرێتە چرک بۆ برینان٬ دوو جوورە : ژۆرێ: سەری گوڵان زۆر دەداو گەورەن. – کتک: سەری گوڵان کەم دەداو گچکەن. (باک.): جوورە تفەنگێکە
نێرگسی جۆریی
شێست پەڕ٬ گوڵێکە