تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نێرە
نێر٬ کووپەی زەلامی داری. مەشکەیە لە بەرمیل یا لە دار و تەنەکە دروست دەکرێ
جاش نێرەکەر
جاشە نێرێکی سێ ساڵانەیە، (هەورا) جاش نێرەهەر
نێرەبەن
(موک.): گیایەکی قایمە وەکو فریزوویە و درێژە باقەی پێ دەبەسترێ. گیایەکە شیرەکەی زەردە دووایە ڕەش هەڵدەگەڕێ
نێرەر
کەسێکە٬ کە هەر شتێک بنێرێ
نێرەمووک
(باک.): نێرەمۆ٬ چەچە٬ (هەورا.): نەمێرد٬ بێ بەر٬ ڕەنگ مەییک
نێرەنان
نێرەهەر
(هەورا.): نێرە کەر
نێرەهەنگ
نێرەومێیە
نەرماده٬ نێرە و مادە
نێرەژەن
(هەورا.): ئاودۆک٬ نێوداری مەشکەی
نێرەک
(هەورا.): نێرتک. –ی ترەو: نێرتکە توور
نێرەکی
ئێستری نێرە
نێرەکەر
نێرەکەو
دارکنێرە(هەورا.)
قڵف،قوڵف،قوڵفەی دارینە لە هەگبە و تێڕ و ئیتر دەخرێت.
دارکونێرە(رەوا.)
دارسمە،دارکونکەرە.
کنێرە
کنێرۆکه٬ کنێر٬ گیایەکە گوڵی زەرد و بۆنخۆشە تا چووار بستان بڵند دەبێ گەڵایەکانی وەهی سێوەڕەی دەچێ٬ وێنجەی کێوییه٬ هەر لاسکەی تەنها سێ گەڵای پێوەیە و سەری هەموو لاسکەکانی بە گوڵی زەرد داپۆشراوە٬ بۆ مۆریانە بە نێو چلان وەردەکرێت
کەنێرە
گیایەکی بەهارییە گوڵی زەردی گەڵاخڕە و بۆنی خۆشە