تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خنۆک
(خۆ.): تەنبەڵ ، کارنەکەر
خەنۆک
تاجییەکە لە ڕاوێدا دەغەڵ بوو بێ و ڕاوێ باش نەکات لە بەر بێ تینی یا پیری . بۆ کەسێکی بەو شێوەیەش بە کاردەبرێ
دالینۆک
(بار.):ترێیەکی ڕەش و ووردی کێوییه٬ (شا.):ترێ رێویلە.
دانۆک
(باک.):شیرینێکە دەدرێ بە خەڵک لە کاتێکیدا٬ ک منداڵ ددانی دەردەکات
دانۆکە
دانکه٬ دانەچۆلەکە٬ دانوو٬ گیایەکە بەرەکەی دانێکی دێنی٬ کە خوواردنی چۆلەکانە. دانووکه٬ خروێرکەی باڵندە و ئاژاڵانە
دووکانۆکە
کۆل، دووکانی گچکە
دەرمانۆشلۆکەردەی
(هەورا.): دەرمانی شل کردنەوە
دەرمانۆگیریای
(هەورا.): دەرمانی گیری
دەڤکەنۆک
(باک.): دەم بەپێکەنین، لێوبەزەردە
زمانۆک
زمتنۆکی قۆدێ
زمانی قفڵی
زەردێنۆهێڵەی
(هەورا.): زەردێنەی هێلکەی
زەڕینۆک
(هەو.): گیایەکە
سیسرنۆک(باک.)
تەرزەی سووک.
سینۆر
سنوور٬ کەوشەن.
سینۆرداش
سنوورداش٬ کەسێکە بە قاچاغ بچێتە ناو ووڵاتێکی بێگانە٬ کەئاشکرا بوو وەدەری دەنێن بەم کارە دەڵێن_.*
سیڤانۆک (باک.)
(باد.) سێڤۆک٬ دارێکە بەرەکەی وەکوو سێوی وایە و ناخورێ.
سێلنۆک (باک.)
ئاسانە٬ جێگای کەوشان٬ سێلوون.
سەرنۆگە(ئەردە)
سەرۆکی یا ساووڵ ونۆبەداران.
شاپینۆز
پینەی پۆشەمەنی ٬ شاردنەوە._ کرن: شاردنەوە. خووە_ کرن: خۆشاردنەوە.