تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاڵسەنگ(خۆ)
پاڵینگ
(هەورا) پڵینگ
پاڵەنگ
(ڕۆژ) شەل. (ئەردە) ڕەشمەو مەهار
پاڵەهەنگ
زنجیری گەورە، کە دەکرێتە پیێ بەندییانەوە، دەست بەندی ووڵاخانە. چتێکی نەرمە لە ژێر زین لە پشتی ووڵاخی دەکرێ تا زینەکە پشتی ئازار نەدات
پرزانگ(باک)
پسنگ(باک)
پشت ستانگ(باک)
پلتانگ(باک)
پنگ
(دەر) پونگ. (هەورا) پونگە. (باک) پەنگ. گیایەکە لە دەم ئاوان شین دەبێ لەنێو چەند جوورە چێشتێکیشدا بەکار دەبرێ و ئارەقیشی دەگیرێ. بە ووشکی و ووردکراوی بە برین وەردەکرێ چاکی دەکاتەوە، بە ماستاو یا بە ئاوەوە بخورێ بۆ زەحیری زۆر باشە. (فە) پینە
پونگ
(باک) پنگ (نەعنا). (دەر) پۆنگاو
پوورەهەنگ
کوورەی هەنگ
پڕشنگ(بابا)
پڕشەنگ، پڕشن. پرشەی مانگ و ئەستێرەو ڕۆژو ئەو شتانەیە، کە لەبەر هەتاو دەبریسکێتەوە. پڕیشکی ئاووری
پڕشەنگ
(موکهەورا) زۆر شۆخ، زۆر شەنگ. چریسکە، (دەر) پشک، (بابا) پڕشنگ، پزوسک، پزووسکە، پڕشە. جیلو و تیشکی ڕۆژییە. پڕیشکی ئاو یا ئاووری
پڕهەنگ
پڕەنگ(باک)
پڵنگ
(هەورا) پاڵینگ، جانەوەرێکە زۆر وە پشیلەی دەچێ بەڵان زۆر گەورەترو پنۆکپنۆکە، لە جانەوەرە هەرە دڕندەو پڕسام و هەراسدارەکانە، سەرەڕای ئەوەش جانەوەرێکی زۆر مەردو پڕئابڕوو و دادگەرە خۆی لە ئافرەت و منداڵ و پیران ناگەیەنێ، هەر چەکدارێکیش، کە ئەوی دیت چەکەکەی فڕێدا خۆی تێ ناگەیەنێ. هەر ووڵاخێکی بۆنی میزی وی بکات ئەژنۆی دەلەرزێ و تووانای ڕۆیشتنی نامێنێ. کە ڕاوێ بکا لە سەر ڕێگای نێچیران میزی دەکا، کە نێچیران بۆنی میزەکەیان کرد لا ڕێ دەبن و هەر بۆخۆیان دەچنە لای پڵنگەکە ئەویش دووای کوژتنیان بە کاتژمێرێکی دەیانخووا
پۆرانگ(باک)
جوورە خودییەکی پێشگەرێتییە
پۆنگ
ئەو ڕێزو قیت و بڵندەیە لەسەر گڵۆڵەبەنان بە گرێز هەڵکرابێ و دووایە باری دەگۆڕن و بەلایەکی دیکەیدا بادەدەن
پۆنگ خوواردنەوە
پەنگخوواردنەوەی ئاوو دووکەڵ لەبەر گیرانی پێشیان