تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



هەڤدەنگ(باک.)
هەڤرنگ(باک.)
برینگ٬ مقەستی ئاژاڵ بڕینەوە.
هەڤرەنگ(باک.)
هاوڕەنگ.( _ ی: هاوڕەنگی.
وانگ
(دەر.): بانگ
وشک و برنگ
سەخت٬ ڕەق٬ ڕژد٬ چکووس
وورینگ
ماوە٬ دەرەتان
ووژنگ
وژنگ
(جا.): چۆک٬ ئەژنۆ٬ کڵاوەی ئەژنۆ: کڵاوەی سەری چۆکییە
ویژنگ
(دەر.): بێژینگ
وێژنگ
بڕوانە: وێژینگ
وەنگ
(کەل.): ڕەنگ٬ سیاوەنگ٬ ڕەنگ ڕەش
وەڵنگ
(فە.): پەلک٬ گەڵای دارو گیایان
پارزەنگ(هەو)
پارسەنگ
چاو، (هەو) پارزەنگ، بۆ چاوگرتنەوەی تەرازوو چتێکە دەخرێتە تای سووکی تەرازوو تا بەرامبەر ڕاوەستێ، کە قاپێکی بەتاڵ لە لنگە تەرازوویەک دانرێ و بەردو یا هەر چتێکی تر بە ئەندازەی قورسایی دەفرەکە بخرێتە ناو تایەکەی تر_ی پێ دەڵێن
پارسەنگ خستنەپاڵ
ناوو ناتۆرەو چتی سووک و وێ نەچوو خستنە پاڵ یەکێکی
پارسەنگ گرتنەوە
گرتنەوەی پارسەنگی دەفرو یا چتێکی ترو یا سەرکردنی تەرازووە بۆ ئەوەی هەردووک تایەکانی تەرازوو جووت و ڕێک و بەرانبەر ڕاوەستێ
پانگ(باک)
قولانج. نێوانی قامکی گەورەو شادەیە بەلێک کراوەوەیی
پاومانگ
پێ و مانگ، ئەو مانگەیە، کە ماڵات یا ئافرەتی ئاووسی تێدا بژی
پاوەرمانگ(ئەردە)
ژنێکی ئاووسە، کە پێی نابێتە مانگی نۆیەم