تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بۆنگ(دزە.، خۆ)
بێ دەنگ
کپ، کات و خامۆش، بێ قسە._بوون: خامۆش بوون، وەڵام مەدانەوە، ئەو دەنگانەیە لەناو ئەلف و بێی کوردیدا کە دەنگی لێ نایەت
بێ دەنگ بوون
بێ دەنگ کردن
بێشەنگ(باک)
گرینۆک، ئەو کەسەیە زۆر بگری
بێن تەنگ
پشووتەنگ، هەناسە تەنگ، بێ سەبر
بێژنگ
مرازێکە دەغڵ و دانی پێ دادەبێژرێ لەسەرەدو شێلگیری کونی گچکەترە، (هەورا) وێچنە، ویژنگ
بەربانگ
خوواردنێکە ، کە ڕۆژووان لە ئێوارێدا بێخووا، بەرشێو، سەرشێو، ناشتا، بەیانی زۆر زوو، سپێدە، بەرشیو، سەرشیو._کردنەوە: ناشتاشکاندن، خوواردنی بەربانگ لە ئێوارەدا، (باک) لوولە، بۆڕی
بەرجەوەنگ
بەرجەوەنگ کردن
بەرژەوەندکردن، لێکدانەوە، بەراوردکردنی، چاکەو خراپەی قسە. تا قسە لێک نەدەیەوە مەیکە
بەردونگ
بەردەنگ
بەرزەڵنگ(هەورا)
ئاڵ واڵ. گیایەکە بستێک بڵندەو لاسکیشی وەکوو دەنکی شەمچە (شخارتە)ی باریکە، سەریشی خڕە پەلکی شینێکی ئاسمانییە، گوڵەکەشی وەکوو سەری شەمچەیە، بۆ بۆنخۆشی لە نێو لێفه و سەرین دەخرێ
بەرسینگ(باک)
سەرسینگە، بەرسینگەی منداڵان. بەرسینگەی ووڵاخی، قایشێکە دەکەوێتە بەرسینگی ووڵاخی بەرزە لە کاتی زین کردنیدا
بەرهەنگ
(دەرڕەواخۆ) بەرەنگ، دەردێکی ناسراوو دیارە
بەرچاوتەنگ
لەچەر، ڕژد، نەخۆر، چەپخووس، روژد، (بابا) چرووک، (باک) بەرجل، چکۆس، گزاڤ، (باک) کوند، کنووس، چاڤتەنگ، دەزگرتی، دەستگرتی، قڕنووس، درژ، گیر، ماسک، دراڤگەنی، نەگریس._بوون: ڕژدبوون، لەچەری، چاو پێ هەڵنەهاتن._ی: کوندی، بەرجلی، ڕژدی، ڕوژدی، لەچەری، قرنووسی، کنووسی، چرووکی
بەرچەنگ
بەرژەنگ
بڕوانە بەرژونگ، سەرەتا