تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەلائەنگوچک
ئەنگوچک٬ فەقێیانە
کەلانگووچک
(کۆ.): ئەنگوچک
کەمینگا
شووێنی خوتێدا حەشاردان٬ پەناگا
کەمینگە
بڕوانە:کەمینگا
کەنگر
کنگر٬ قنگر٬ (باد.):کەڕەنگ٬ (باک.): ئەرتیچۆک٬ ئەنگینار٬ ژەهر٬ (جەوی)یەکەی لە نێو ئاوێدا گەرم بکرێ لە خورێنی بخورێ بۆ زەرداوێ زۆرباشە. –دووجوورە: ڕەش و زەرد٬ هی زەرد تەنها لە نێو چیایان و کووێستاناندا هەیە
کەنگرخاتوونە
جوورە کەنگرێکی درێژ و ناسکە لە دێمکاراندا دەست دەکەوێ
کەنگرەماسی
(ڕەوا.):جوورە چێشتێکە بەو جوورە لێدەنرێ:چەند کەنگرێکی شلک و ئەستووری پاککراوو کۆڵاو دێنن چەند هێلکەیەکی بە سپێنەوە تێک وەردەدەن و کەنگرەکانی تێهەڵدەکێشن و دووایە لەناو ڕۆنیدا سووردەکەنەوە و تامی گۆشت ماسی دەدات
کەنگین
کەنگینێ
کەی٬ کەینێ
کەنگێ
(بابا.):کەی٬(هەو.) کەینێ٬ (کۆ.) کەنگین٬ کەنگینێ. لە –وە: لەکەیەوە
کەنگەڵان
(بابا.):کەندەڵان
کەوانگۆشتە
نیشانەیێکە وەکو()کە ئەویش وەکو کەوان بە کار دێنرێ
کەوڕنگان
(زا.): جوورە دانەوێلەیێکە لە گرانیدا تێکەڵی گەنمی دەکرێ و دەخورێ
کەڕەنگر
چرپوچاڵ و گەڵاوەرینی پاییزێیه٬ کە زۆر دەکەوێتە سەر یەکتری و لەسەرزەویدا دەڕزێ
کەڵەئەنگوست
قامکەگەورەی دەست و پێیان
کەڵەئەنگوشت
قامکە گەورەی دەست و پێیان
کەڵەشێرەجەنگی
(ئەردە.): کەڵەشێر بازی٬ شەڕە کەڵەباب
گارنگا (باک.)
گانگار
گانگلۆک (باک.)
گوڵە مێلاقە ٬ گوڵاڵە سوورە٬ گوڵەنیسان.