تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەفت ترنگە:
حەفتڕەنگە:
چێشتێکە لەگەلێ سەوزی دروست دەکرێ.
حەفتڕەنگە:
قوڵتەشینکە ، قورتە ، قوڵتە ، قورتک (باڵندەیە) . حەوڕەنگیلە.
حەوت ترینگە:
بڕوانە: حەوت ترینگینە.
خرنگە
خرینگە، دەنگی خشڵی ژنان، دەنگی زەنگ و قۆرەی ووڵاخان. دەنگی داسییە لە کاتی دروێنەیدا، جوورە دەنگێکە وەک دەنگی پاوانە
خرینگە
دەنگی خشڵی ئافرەتان و زەنگ و قۆڕی ووڵاخانە.(ڕەوا.) دەنگ و قرخەی گەروویە ودەنگ و خرمەی بارانەیە
خووێندنگە
خووێنگە
خینگە
(کۆ.): گنێخە، گیپەڕە
خەرپونگە
زڕینگ،گیایەکی بەهارییە وئاوییە وەکوو پنگی وایە بۆ برینی پشتی ووڵاخ باشە.
دانگە
پارچە خاکێکە لە نێو پاوانێکیدا٬ کەمەڕی تێدا بلەوەرێندرێ.نێزیکی مەڕی٬ لە کووێستاناندا شووێنێکە لەسەر بەفری ئالیکی بۆ ماڵاتان پەرت دەکەن تا بیخۆن. (باک.):بەرکۆز. (جا.):لای خووارەوەی مێگەلانه٬ ئاوەژووی (کەوانە)یە. (سزیر.):داوێن٬ دامان.
درنگە
جوورە دەنگێکە وەکوو مس و تەنەکەو ئیتر
دروانگە
(گەر.): ڕۆچنە، کولانەی بانی
دورینگە
زەویەکە هەڵزی ڕووابێت،کە گیایەکەی لێ درواوە(دورینگە)ی پێدەڵێن
دونگە
پایە،دنگە،پەراسوو.هەست.-کردن:هەستکردن،تێگەیشتن. دونگە مەڕانێ گەمەیەکە(دایە مەمدە بە گورگی)دونگڵەمەڕێ
دووانگە
شووێنێکە دوواندەر لەسەری بدووێ
دوونگە
مەڕی دوگ زڵ
دینگە
پایە، (ڕەوا.): پی ییزە. (کۆ.) دانگ، بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ سەرخۆشبێ. بۆ کەسێکی بەکاردەبرێ کە شەشدانگ کەربێ. بۆ چاک و باشیش بە کاردەبرێ. برنجیشی پێ دەکوترێ
دەرمانگە
دەرمانخانه٬ شووێنێکە دەرمانی تێدا دەفرۆشرێ