تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شیرینکه
گچکەی شیرینییه.
شیرینکڵانه
شینکاڵ
ڕەنگێکه بە شینی بنوێنێ.
شینکایەتی
تیرەیەکی کورده.
شینکردنەوه
شین چوونەوه.
شینکه
زەوی کڕێنی شینکار. جووره تفەنگێکیشه لە دەمەوه دادەگیرێ. ناوی تیرەیەکی کورده لە ناوچەی شارباژێڕ.
شینکه
جووره تفەنگێکه لە دەمەوه دادەگیرێتەوه. تفەنگی ساچمەزەن، که له لوولەوه بارووت یا ساچمەی تێدەکرێ. زەوی لم و زیخەڵان، که بەکاری کشتوکاڵ نایەت و گیای لێ سەووز نابێ. کەوەله، برینێکه له پەنجه دەدرێت وەکوو موو بە ژان و ژوواره. (ئەرده.) شین، کەووگ، سەوز.
شینکی
ئەسپێکه ڕەنگی شین بێ.
شینکەبی
شیوەنکردن
شەدانکە
کیسەی سابوونی ژنانە، کیسەی سابوون و شانەی ژنانە.
شەلەمینکەرە
بابردەڵە، تۆپێکه لە مووی گیایی ووشک. جووره گوڵێکی زۆر جووانە. لە جووره دروێکی سپی جووێ دەبێتەوە و با ڕای دەفڕێنی وەکوو گویرێکی وایه بەڵان سووک و تنووکه بە کەمترین هەوایەک وە حەوا دەکەوێ.
شەمەترێنکه
شەمەتریله. ڕیوەڵۆک، جووره مێشێکی شینکاڵە نێو قەدی زۆر باریکه هەنگووینێکی دەکات زۆر لە ئی هەنگی خۆشتره و سووکتره و ئێجگار سپی و بۆنخۆشه.
شەمەتلێنکه
هەنگووینێکی جیڕی خۆشی شانه چکۆڵەیە و ڕەشباوه. مێشهەنگەکەش ڕەش و درێژ و ووریا و چالاکه.
شەنکردن
بە باکردنی خەرمانی کوترا بە شەن بۆ سوورکردنی.
فرمانکردن
کارکردن٬ هەرمانکردن
فرمانکەر
کارکەر٬ هەرمانکە٬ فەرمانکار
فنکەفنک
فینکەفینک٬فینگەفینگ
فونکاهی
(باک.): فێنکایی