تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پەلچڤاندن(باک)
پەلیشاندن(باک)
پەرێشانکردن. بپەلشینە
پەلەندار
دارەدەست بۆ هاویشتن، پلار
پەناهندە
پەنابەر، هانابەر، دەسەداینە
پەندپێدان
تەڕنکردن بە یەکێک، سەرکۆنە کردن
پەندی(باک)
ئاشکرا، خوبا، دیار
پەندیر(دەر)
پەندیرە(دەر)
پەندەمووسکردن
ووشەیه کە لە ڕووی قەشمەری و سووکییەوە بە یەکێکی نووستوو دەووترێ، بەنووستنی یەکێک دەڵێن پەندەمووس یا پەندەمووسکرد
پەهناندن(باک)
پەچڤاندن(باک)
هاڕین، ووردو خاشکردن. پامال، پایەماڵکردن. قەڵەشتن، قەڵەشاندنی دارو ئیتر. بپەرچڤینە: ووردو خاشی کە
پەڕاندراو
لێکراوەوە، لێبووەوە، پەڕاو، لێجوودابوونەوە
پەڕاندن
لێکردنەوە، لێفڕێدان، بوواردنی چت._ی ووڵاخ: کەڵدان، چاککردنی ووڵاخی نێری یەکسم لە مێینەی._ی چتی تورت و ناسک._ی نەخۆشی: چابوونەوە، لەکۆڵبوونەوە. لەتکردن، پارچە لێفڕێدان. برێتییە لە ئەسپ خستنە سەر ماینی بەفاڵ، نێر خستنە سەر مێ. فڕاندن، هەڵفڕاندن، باڵدان، باڵ پێگرتن
پەڕاندنەوە
لە چۆم و زێ و یا لە ڕووشەو گێچەڵان ڕزگارو قوتارکردن
پەڕاگەندە
(ڕۆژ) پەراگەنە. ئاوارە، دەربەدەر
پەڕندە
پەڕیوەی هەندەران