تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قین هەستاندن
قین هەستاندن
قین هەڵساندن
قیندار
کیندار. –ی کینۆیی.
قیڕاندن
قیڕەکردن٬ قاڵاو٬ (باک.): تێکدان٬ کاووڵکردن
قیژاندن
گوڕاندن٬ هاوارکردن٬ نەڕاندن٬ چریکاندن٬ چڕین٬ ودەنگ هاتن٬ ویقاندن٬ قیژەکردن
قەبڵاندن
ئەندازە دانان بۆ چتێک لە بابەت نرخییەوە یا چەندێتییەوە
قەتاندن
(باک.): بەشکردن٬ بڕین٬ قرتاندن
قەداندن
قەرتلاندن
(باک.): لکە بێکەڵکەکانی داران هەڵپەرداوتن
قەرساندن
قرساندن٬ تەخمین٬ بڕیار لەسەر دان. بەستنی ئاو و هەموو چتێک لەسەرمان٬ مەیین
قەرماندن
(باک.): ماندووکردن
قەرمچاندن
(باک.): ووردکردن٬ هاڕین٬ چین چین و لۆچدارکردن
قەرمەلاندن
(باک.): ماندووکردن
قەسراندن
سڕکردن لەسەرمان
قەسفاندن
(باد.):پارچەپارچە کردنی گۆشت بۆ فرۆشتنی
قەفاندن
(باک.): پەنادان٬ بقەفینە:پەنابدە
قەفلاندن
(باک.): سڕو بێ هەست کردن لە سەرمان. بقەفڵێنە:سڕکە
قەلهاندن
(باک.): کوڵاندن٬ وێرانکردن٬ ڕووخاندن
قەلیاندار
(باک.): بەردەفکر