تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەرژێستاندن
پێ لێ هەڵبڕین،پێدرێژی کردن
سەرگندان(باک،سوور)
سەرەنووێلک، کۆمای پیسایی، سەرگووێلک.
سەری خۆگەڕاندن
سەری ژێستاندن
سەرەنداز
(ئەردە): لاکێشێکە لە ژوور قاڵییەوە ڕادەخرێ٬ لەسەر باری پانی سەرپۆشێک بەسەر چتیدا بدرێ
سەلپاندن
لێخوڕینی بەلەم لەئاوێدا بەسەوڵە(باک) چڵکن کردن،بسەلپینە.
سەلەندە(باک)
سەلەدروستکار،سەلەساز،سەلەچێکەر(شکا) تات،تاتەبەرد.(زا) ووشکەسی.
سەمەندۆک
قاییش یا سیرمە یا قەیتان و پەتی جڵەوی جەنجەڕییە. ئەشکێل، کۆکان،بەستنەوەی دەست وپێیەکی ووڵاخی بەرزەیە،تاجی یا سەگێکی بەتەنهایی،کەببەنە جێگایەکی دی پەتی دەکن پەتەکهشی لەسەری دارێکی دەبەستن وسەرەکەی تری دارەکەشی پیاوێک دەیگری بەوجوورە بۆ شووێنی دڵخووازی دەبن،بەدارو گوریسەکەشی دەڵێن جەڵە، سنک(هەو،س) جەڵە،سنک(شێخ) ڕفک،چەند سەگ یا ووڵآخێک لەداری درێژ دەخرێن هەریەکەی شەقاوێک لێک دوور بن بەو جوورە دەبرێنە جێگای دڵخوواز- کردن: جەڵەکردن.
سەمەندەر
جانەوەرێکەگویا لەئاورێدا دەژی.
سەندن(کە،دەر9
ئەستاندن بەزۆر،کڕین.
سەندنەوە
وەڵامدانەوە بۆ گۆرانی کەسێکی لەشێوەی گۆرانیە کەی،ئەستاندنەوی چتێکی ،کەلێت ئەستێنرابێ بەزۆر.
سەندەرووس
بەردێکە وەکارەبای دەچێ.
سەندەڵ
گیایەکە ئەژنۆک پتر بڵند دەبی گەڵاشی وەهی تووتنێ دەچێ ودووڕێزە بەرانبەری یەکتری بەنی پێ ڕهنگ دەکرێ ڕەنگی زەرد دەکات نێر تکەکەی پشتێندێک بڵند دەبی وچووار سوو چەبەرەکەی وەکوو قۆدیلەی وایە تۆوی ووردی تێدایە ئەگەر بەکولاوی لەسەر زگی ژانداری دانێن ژانەکەی دەبڕێ(سەق)گێنۆ(خۆ) سەندەر،دارێکی هیندوستانی و گەرمیانییە بۆنی خۆش وبەنرخە وڕهنگی سوورە،شمک.
سەندەڵی
جوورەکورسێکی لەسەر دانیشتنێیە،جێگای کەوش لێدا کەندنێیە.
سەنگاندن
هەڵسەنگاندن،کێشان.
سەهندە
سەهەند، لاسار، نگریس، بێ شەرم، بێ ئابروو، بێ گووێ، (روژ.) سەهەنە، لاسار.-یی: لاساری نەگریسی.
سەهۆڵبەندان
(هەورا.) یەخبەندان، شەختە، بەستەڵەک، (زەن.) ماسیان، کاتێکە لەبەر سەرما و سڕی ئاو بەستبێتی و بووبێتە سەهۆڵ.
سەهەندە
لاسار، بێ گووێ، سەهەنە.
سەواندەر(باک)
سەوگراندن(باک)
دڵنیاکردن، ئەرخەیاندن، بسەوگرنە.