تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەندیلە(هەو)
کوندەیێکی ئاوێیە لە پێستی کاریلەو بەرخان دروست دەکرێ و قامیشێکیشی تێدەخرێ تا کاروانچی و سەپانان ئاوی پێ بخۆنەوە. (دزە) جەوەندە
جەندەرە(باک)
تەنگانە، سەرگەردانی. ئەم کەتین_یی: ئێمە کەوتینە ناو تەنگانەو سەرگەردانی. (زا) چتێکە تەنراوی پێ دەق دەکرێ
جەندەک
جەنقاندن(باک)
جەنیقاندن(زا)
ڕەتاندنی گیاندار
جەوەندە
جەندیلە، کوندەێیکی ئاوێی گچکەیە بۆ کاروانچی و سەپانان و ئیتر
جەڕاندن
بەستران، بەستن و شەتەکدانی چتێک، سفتکردن
حاملاندن:
بەخێو و پەروەردەکردن، ڕەنیۆهێنان.
حرماندن:
لووش لووشکردن.
حندرحۆ:
گەمەیەکی منداڵانەیە، نێوە ڕاستی دارێکی درێژولەسەر دارێکی تردادەنرێت منداڵان سوواری هەردووک سەری دارەکەی سەرەوە دەبن بەنۆبە لایەکی بڵندو ئەویتری نزم دەبێ، (هەو.) هەڵاندۆش. (وان.) حێلە زووک. (بار. ) شلووک.
حوندری:
دارێکی سەرتیژە لەگەمەی حوندریانەدا دەیهاوێن و دەچەقێ ئەوسا هەرکەسەی بەنۆرە داری خۆیان داوێژن هەر کەسێکی بتووانێ لە دارەکەی پێشوو بدات و بیخات دەیباتەوە، بردنەوەکەش تەنها لەسەر دارەکەیە. (هەمە. ) سنجووق.
حیلاندن
کۆڕاندن،هیرین0-ی ئەسپ وماین:شهین،شەهین.
حیندرحۆ
گەمەیەکە
حەبیشاندن (زا.):
زۆر خوواردن بەپەلە.
حەجماندن:
ئارامکردن، تەبتاندن.
حەشیفاندن (زا.):
حەندەرحۆ:
یارییەکی منداڵانەیە دارێکی ئەستوور لەسەر قۆقزایێک دادەنێن دوومنداڵ هەریەکەی سوواری سەرێکی دەبن و هەر جارەی یەکێکیان خۆی قورس دەکات ئەویتریان بەرزدەبێتەوە.