تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دەست وپێوەند
داەرودەست،دەست و پێ،بەردەست،ژێردەست،وەچ، منداڵی گچکە یادەستەی نۆکەران.
دەستەبەند(باک.)
بەلت،چینی بەند.ی(باک.)بەلتک.
دەند
زمانەی ئێرقە. (باک.): تۆوی شووتی و کاڵەک و هەموو چتێکی
دەوڵەتمەند
دەوڵەمەند
ماڵدار، دارا، بدار، بەتفاق، بەماڵ، ساماندار، خاوەندسامان، کۆک.- بوون: هەڵگڕان، هەڵانگران.- ی: ماڵداری، دەوڵەتمەندی، دارایی، بۆچک، بێ نیازی، هەبوون، هەبین، سامانداری، زەنگینی
دەوەند
زنجیر بەند
زنجیرەبەند
زنجیربەند
زۆروزەبەند
زۆروزەوەند، ئێگجارزۆر.- ی: زۆروزەوەندی
زۆروزەوەند
چتی زۆر.-ی: زۆروزەبەندی
زێڕبەند
پشتێندی زێڕ، خشڵی بەرسینگ، (باد.) زێڕەبەند
زەرەند
(هەو.،بابا.)زەرەنک، کاڵەکە مارانە، گونەسە، گووی بەلە، گووژاڵک. گیایەکە بەرێکی دەدات دووایە وەکوو هێلکەی لێدێ پێی دەڵێن گونەسە چونکوو وەوی دەچێ تووێکی ڕەشی زۆری تێدایە،کۆلکێکی لە نیو گەز درێژتری هەیە.کە بەقەد دارە دەستێکی ئەستوورە ووشک دەکرێ و دەکوترێ و بە ووردی بەسەر برینی کرماوی هەر ماڵاتێکی وەرکرێ چاکی دەکاتەوە. لەسەر کۆلکەکەی زۆر چڵان دەردەکات هەر چڵەی بستێک بڵندە لە نێو قەدی چڵەکاندا گوڵێکی بۆر دەردەکا وەکوو گونە پشیلەیە تۆوەکەی بۆ بدرێ و بە ووردی بەشەکرەوە لە خورێنی بخورێ بۆ هێزی چیکڵدانە باشە بەرەکەی بە شاف هەڵگیرێ بۆ مایەسیری بەسوودە. گەڵایەکەشی بە ووشکی و ووردکراوی تێکەڵ بە خورما بکرێ چەند حەبێکی بەقەد دەنکە نیسکێکی لێ دروستکرێ بەو مەرجەی ، کە هەر شیری بخووا و سبەینەیەکی (5) حەبی لێ بخووا دوایەش چەند ئیستکانێک ئاوی گەرمی لەسەر بخوواتەوە ئاوی سارد نەخووا بۆ سەفراو زەردوویی و بیوەسیری زۆر باشە
زەند
(فە.): گۆشتی قۆڵ. (باد.): زەندە، گۆڵەی دەرکییە. باسک. قۆڵ. (موک.، ڕەوا.)مەچەکی دەست، (باک.): بەفشک. باسک. جێگای بازنە. هۆزێکی کوردە کەریم خانی زەندی لێ هەڵکەوتووە. (باک.): جومگە، جومژکە. ناوی ئەو ئێلەی (شاپزنی) یە یا (شاە پەسنی) یە خۆیان دەڵێن (ئەم پسمامێ شاین)، کەریم خانی زەند پادشای کوردستان و خۆشی کوردبووە زۆر وێدەچێ، کە دانیشتووانی ئەو گوند لە پاشماوەی کەریم خانی بن
زەووق و زۆقەند
دووشاری بچوکن لەناو خەرزاندا
سازبەند
(باک.): سازندە٬ مۆزیقەچی٬ کەسێکە شارەزای سازلێدانێ بێ. –ی:سازندەیی٬ مۆزیقەوانی
ساڵی ئایند
ساڵی دادێ٬ ساڵێکی تر
سهبەند(باک)
کەناری نوشتاوەوە.