تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سنجاو
سنجراندن (زا.)
سنجوو
لاس٬ (ڕەوا.٬ خۆ.٬ باک.)سنجی٬ دارە_: دارێکە گەڵای وەکووبی وایە بەرێکی شیرینی هەیە وەکوو خورمایە بەڵان گچکەترە.
سنجووق (هەو.٬هەورا.)
هەلووک٬ داردەستێکە بە قەد گەزێکییە لە گەمەی سنجوو قانێدا بە کاردەبرێ.
سنجووقانێ
گەمەیەکە: هەلووکێن٬ دارێکی تیژی سەردادراوە٬ منداڵان بە زەویدا دای دەکوتن لە یاری سنجووقێنێدا.
سنجووقێن
گەمەکردن بە سنجووق.
سنجک(باک.)
دەفرێکی درێژکۆڵەیە لە قوڕ دروستدەکرێ لە ژێر بێشکەی منداڵاندا دەخرێ تا میزو پیسایی بچێتە ناوییەوە.
سنجۆق (زا.)
ڕیخۆڵەی گەورەی گیاندار.
سنجی (ڕەوا.٬ باک.)
سنجوو٬ (زا.) دارێکە دەنکێکی مزر دێنێ.
سنجێری (باک.)
جوورە ترێیەکی شیرینە.
سنجە
(هەورا.) سنجەی٬ سنجوو٬ سرنیجک.
سنجەق
سنجەی (هەورا.)
سنووری نێوونجی
جهسپەری مەیانەیی.
سورنجان
(؟).
سووری سنجە (موک)
جوورە مارێکە.
سوورینجە(زەن)
سوورێنجە
سکەنجەبین
خۆشاوێکە لە سرکەو هەنگووینی دروستدەکرێ بە تایبەتی بۆ بەربەستکردنی نەخۆشێ ڕشانەوە (تاعون.) و کۆلێرە.
سکەنجەمین