تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەرگ و هەناو
دلجگەر، (ڕەوا) جەرگ و ناو، جیگەروسی، شووش و یەهەر، جەرگ و سیپەلاک
خوناو
ئاوونگ، شەونم، خوناڤ،ئاڤێنگ، ئەو تنۆکە ئاوانەیە کە بەیانیان لە بەهار وپاییزاندا بە سەر گەڵا و گیا و گوڵانەوە دەبینرێ، بارانی وورد
خۆشناو
جوورە ترێیەکی ڕەش و دەنگ گەورەیە، (موک.) ساحیبی تا پاییزێکی درەنگ دەمێنێ. خێلێکی کوردە لە هەرێمی هەولێرێدا ناوچەکەیان شاری شەقڵاوەیە. ناۆخۆش
داقناو
داڕزاو،دافەتاو،زۆر پیس و کەچەڵ بوون.
داناو
(ئەردە.): ئاودانی گەنم لە کاتی دانگرتنیدا
دیارناو
ناوی ناسراوناوی دیار
دیناو
(ئەردە): پەردە لاچوون
دەستەوناو(کە.)
سەرەوژێر،جێگای سەرەو لێژ.
دەسەناو
دەستەناو،مەیدانە ئەسپێک.
زناو
(ئەردە.):زەهاو، زنەک. پارچە زەوییەکە هەمیشە ئاوی تێدا ڕادەوەستێ و لێی دەزێتەوە. (باک.): پەهناڤ،چراڤ، (هەورا.): زنکاو، زەنەک، (جا.):زۆنگاو، زۆنکاو،(جا.،بابا.) زەلکاو، ئاوگیر، لیتە، قۆپیە، باتڵاخ، ئاوگڕ، ئاوزا.(دەر.):دەقن، تەرازن.زەهاو
سابووناو
ساووناو٬ کەفاوێکە لە ووردە سابوون و ئاوی گەرم ڕێکدەخرێ بۆ کەل و پەل پێشووشتنی
سیاناو (کە.)
سێیان٬ سێیەمین٬. سێیە(موک.)
سەرناو
سەرنێو،بەرناڤ، نازناو.
سەرەوناو
شناو (که.)
جووره یارییەکی زۆر خانەیە، شنۆی زۆرخانه. مەلەکردن، خۆشوشتن.
شیناو
ماستاو یا دۆیەکه ئاوی زۆر تێکرابێ و ڕوون بێ.
قووناو
(هەو.):پاشاوێکە لە شیناوەردی پتر بێ و لەبەری بروات
مڕناو
میاوەمیاوی پشیلان