تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باناندن(دزە)
دووبارە وەبەرخستنەوە، گەڕاندنەوە سەر، (ڕەوا) بانین، (باک) بانەک کرن، تەماشاکردن، نوڕین، مێزەکردن
بزن بزنانێ
قۆچقۆچانێ، قۆچ لێدانێ، جوورە گەمەیێکی منداڵانە
بزنانە
شاخانە، پووشانە. جوورە خەرج و باجێکە لە لایەن میری یا ئاغاوە لە خاوەند بزن دەستێنرێ. چل یەکی ئاژاڵانە، کە لە لایەن میرییەوە لە خاوەندەکەی دەستێنرێ
بناغەنانەوە
بناخەدانەوە
بنانگووێ
(خۆ) بەرگێ، (هەورا) بناگۆش، (باک) بنگەە، بنگووێ، بنگووێچکە
بنانی(باک)
بینانەوە
بەرەجەژنانە
چەند ڕۆژێکە لە پێش جەژنەدا، کە مرۆ خۆی تێدا ئامادە دەکات بۆ جەژنە
تووتنانە
شەکر یا دراوێکە یا چەند شیشە تووتنێکە ئاغای گوندی لە خاوەند تووتنی دەستێنێ
تووێڵنانە زەوی
کەوتنە سەرخاک، خاک ماچکردن، کڕنۆش
تێهەڵێنانەوە
تێکنانەوە
لەپاڵ یەکتری نانەوە. کاتژمێرو ڕادیۆو ئیتر هەڵوەشاندن و لە شووێنی خۆیان نانەوە
تەقناندن(باک)
لە خیزیدا ڕۆچوواندن
تەنانی(ڕۆژ.، ژا)
تەنانەت
بەڵان، بەڵام، تایەکاری، بەتایبەتی، تەنها، بەتەنها، تەنیانەت
جانانە
دۆست، یار، نازدار. بەستەو جوورە گۆرانییەکە. ز ۆرزان، عەیار، جادووباز، نفوورات، جامباز، جانباز، تێڵباز، زمانلووس