تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەردانان
مل کەچکردن٬ گیان لە پێناونان٬ گیان بەخت کردن لە پێناو چتێکیدا٬ سەربەختکردن. خۆ تێدا لە ناو بردن٬ تێدا چوون. خۆدانە دەست.
سەرداهێنان
شانە کردنی تووکی سەر
سەردەرهێنان
سەردەرهاووردن
سەرلەدوونان
ڕاوانان، ڕەپێ نان، وەدووکەوتن، ڕە دوو کەوتن
سەرنان
سەرپێوەنان
مەبەس لە مل لێنان و ڕاست ڕۆیشتنە٬ ئازاد سەری پێوەنا واتە ڕاست ڕۆیشت.
سەنگ لێنان
مەبەس لەڕێزگرتنی کەسێکییە.
سەنگ وبەردنان
گۆشتی ماسی وکەروێشک وقەلەموونە بەترش و خووێ کراوی چتێکی قورسی لەسەر دادەنین تا خووێنیان لێ بپۆڕێتەوە.
سەهۆلبەنان
شانان(هەورا.)
لێدران.
شنان (فه.)
شەمدینان
خاکێکه، کە شەمدینی تێدا ڕۆنیشتوون.
شەمزینان
عارنان
چاو ترسان و تەمبێ بوون.
فسنان
مەبەس لەدەرکردنی یەکێکییە
فەڕاهەم هێنان
پێکهێنانی چتێک
قاڕنان
قەڕنان٬ چاولەدوو٬ بەرچاوتەنگ٬ چاڤکوور٬ (هەو.):مردار٬ مەندەمۆڕ. (باک.): ئاز٬ ئازوەر٬ جەڵە٬ مەندەبوور. دەستەیەکە لە یاری قەلەمرداریدا کە درەنگ تێ بکەوێ
قرچ هەڵێنان
قسە دەرهێنان
قسە دەرهاووردن٬ دەرهێنانی قسەیەکی پەنهانی لە یەکێک بە فێڵ
قسە هێنان
قسە ی یەکێکی بۆ یەکێکی تر هێنان