تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕناخ
لووت، کونەلووت، تفنک، لە بوڕنی تورکی وەرگیراوەو کوردی نیە
جناخ
(فە) ئێسکی چۆڵە مێشکێنەیە._شکاندن: چۆلە مێشکێنەکردن
جوناخ(هەورا)
سپێناخ(هەورا.)
ﺌەسپەناخ.
سپەناخ
ﺋە سپەناخ.
سیخناخ
چتی پڕئاخنراو._ بوون: پڕبوونی چتێک لە چتێکیتر._ کردن: پڕکردنو ئاخێنی چتێک لە چتێکیتر.
سەخناخ
(ئەردە): بڕوانە: سەختان
سەیناخ
(دزەهەوشوا.) کەنار ئاو و جۆگە و ڕووبارێکە هەمیشە تەڕایی و نمی هەبێ و بێستانی لێ بەرهەم بێ. زەوی و ئەردێکە ئاوگیربێ.
قاسناخ
بڕوانە:قەسناخ
قۆناخ
چەقز٬ بنەگە٬ مەڵبەند٬ مەڵبەنان٬ جێگای تێدا حاوانەوە٬ قوناغ٬ مێوانخانه٬ ئێرەو کۆیە ماوەی دوو قۆناغەڕێیه٬ ماوەی ڕۆژە ڕێگایەک. دیوەخانە٬ قۆنداغی تفەنگی
قەرەچناخ
چەنەباز٬ بێ شەرم٬ ڕووهەڵماڵراو
قەرەچەناخ
چەنەدرێژ٬ دەمدڕاو٬ زۆربڵێ ٬ زۆر وەڕ٬ دەمهەراش٬ چەنەلێدەر٬ قەرەچناخ٬ بەدوێژ
قەسناخ
(هەو.):کێشێکی دەغڵییە٬ دووکۆله٬ پڕ بە دوو تەنەکەی نەفتییه٬ قاسناخ٬ قەسناغ
قەیناخ
(باک.هەو.):پەنجەوانە٬ قامکەوانەی چەرمە یا تەنەکە یە سەپانان لە کاتی دروێنە دا لە دەستیانی دەکەن
وەناخ
چەناخ(ئەردە)
چەنەگ. (ڕەوا) ژێرچەنە، بەندی ژێر چەنەگەی ژنان