تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەزن
سەرۆک٬ شان بڵند٬ جێگە بەرز٬ بڵندجە.گەورە ٬ زل٬ زەلام٬ براگەورە٬ ئاغا٬ سەرۆک٬ -بوون: گەورەبوون
مەزناندن
مەزناهی
(باک.): گەورەیی
مەزندە
مامڵەت.نرخ٬ مز. –کردن:نرخ کردن٬ تەخمین
مەزنی
گەورەیی٬ پایەبەرزی٬ پایەبڵندی٬ بڵندجهی
مەزووک
(فە.):نەزۆک
مەزە چێژتن
تام لێ وەرگرتن٬ تامداری٬ تام٬ خۆش٬ خۆراکێکە لە گەڵ خواردنەوەی مەی و ئارەقی دەخورێت. بە-:بەتام. بێ -: بێ تام٬ تامسار٬ بارهنگڤ٬ ڕژیی٬ کەلە٬ بێ مەزەیی: ڕژییتی
مەزەدار
بەتام٬ خۆش٬ ڕازراڤ٬ -ی: بەتامی٬ خۆشی٬ ڕازراڤی
مەزەلۆ
(باک.): چریشاوی٬ سمغدار
مەس
(فە.):قەڵەو٬ گۆشتن٬ سەرخۆش
مەساسە
(کە.دزە.):(ڕۆژ.)بێلەکان٬ پارچە ئاسنێکی بەقەدەر لەپی دەستی جووتێران گاسنی پێ خاوێن و سندە گڵانیشی پێ دەشێلن بە ئاسنەکەش هەر مەساسە دەڵێن.(ڕۆژ.):گازران. ئاسنێکە دییواری پێ کون دەکەن. دییواربڕ٬ دارێکە سەرێکی چتێکی قورس و سەرەکەی دیکەشی ئاسنێکی تیژی پێوەیە بۆ بیرو چاڵ و گۆڕ قەندنێ.لاپووته٬لاپۆته٬ لاپییته٬ لاوییتە
مەست
(باک.): سەرگەرم٬ سەرخۆش٬ بان. (باد.):قەلەو٬ گۆشتن
مەست وپلک
(کە.):مەستە
مەستی
نێوی پیاوانە
مەستە
(کە.):تیشەیەکە-چتێکە لە برژاندنێدا قاوەی پێ تێک وەردەدرێت. مەست و پلک
مەسحەفی ڕەش
یەکێکە لە دوو کتێبەکانی یەزییدییان
مەسنا
(باک.): ئەنبار٬ حوز٬ سارداو٬ قولکەیەکە لە نێو بەردی خارادا هەڵقەندرابێ بۆ ئاوێ
مەسێ
(هەو.):خاکەنداز
مەسەف
(باک.): داو٬ تەڵەی باڵندان
مەش
(هەورا.): مێش