تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەشکەژەنی
ئابڕووبردنە
مەشکەژەنە
- پێ کردن: لێدان٬ تێ هەڵدان٬ مەشکەژێن
مەشۆ
ڕفتن٬ دڕیین٬ ڕێگاکردنەوەی ئاو
مەشیا
هەردەبێ
مەشیی
(هەورا.): مێش٬ (هەو.): مەعمەعانێ٬ گەمەیەکی منداڵانەیە
مەشیینی
(باک.): لە جنسی مەڕیی
چووار مەشقێ
چووار مێرەکی، چارتیکانی، چووار مێردەکی، جوورە دانیشتنێکە بە تێکپەڕاندنی هەردوو لاقان بە نووشتاوەوەیی
کولیک مەشک
گوڵێکی کێوی زەردە لەسەر هەر گوڵێکیش دانرێ دەیکاتەوە٬ کولیک مێلاق.
ئامەشۆ(هەورا)
بەرەمەشکانە
بەخشینی کەرەی رۆژێکییە بە هەژاران لە ڕێی خودادا بۆ ئەوە پیت و فەڕی مەشکەکە زۆربێ
بەرەمەشکە
ئەو بەشە ڕۆنەکەرەیەیە، کە دووای ژاندنی مەشکە دەنێو دۆیەکەیدا گردو کۆدەبێتەوە برێتییە لە ژەمە کەرەی یەک ڕۆژ
تەختەمەشق(ئەردە)
تەختەی ڕەش
تەمەشا
شا، شاشا، بڕوانە، بڕۆنێ، چاولێکە. نۆڕین، ڕووانین، تەماشاکردن. چاودان، نیا، ڕێزە، تات. لێ نەڕین
خومەشووێنکە
(ئەردە.): خومەشێونە
خومەشۆینە
خەمەشێونە، ئاوور کەرەوە، (ئەردە.): سەربە گێچەڵ، هەراو هوریا کار
دوومەشقان
لەسەرچۆک دانیشتن
دیمەشۆر
ڕێشۆلی، دەم و چاو شوشتنی ژنان
دیمەشۆرە
ڕیشۆل، چتێکە وەکوو سابوون ژنان دەم و چاوی خۆی پێ دەشۆن
دێمەشۆرە
(هەورا.): ریشۆڵی ڕووی ژنان
دەرمەشک
(باد.):چەرمێکە دەرگا وزاری مەشکەی پێ دەبەسترێ. ڕەحەتی
دەمەشێر
زارهەژدیها، جوورەگوڵێکە
سمەشەڵە(ئەردە.)
سەلمکە ٬نەخۆشی سمی ئاژالآنە.
سەرمەشق
تەنها دێڕێک مامۆستا لە سەرەوەی قاقەرێکی دەنووسێ تا بۆ خۆشنووسی قوتابیان لەبەری بنووسنەوە، نموونە، پێشەوا، رابەر، ئەو کەسەیە، کە هەموو کەسێک پەیڕەوی بکات،-انە: سەرمەشکانە.
سەرمەشکانە(هەورا)
شەرمەشکانێ
مەبەس لە خۆنوواندن و خۆ دەرخستنی یەکێکییە، کە بیەوێ شەرمی خۆی بشکێنی.
شەهنامەشەهیدا
چامەیێکی جیرگەرخووێنییە لە بەرگی یەکەمی دیوانەیەکدا چاپکراوه.