تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەرە
(بابا.):حاڵەت٬ بار٬ مەرەد٬ دەرد٬ نەبوون٬ ئەوانەش بە-ی ئەوان بچن
مەرەد
(باک.): مەرە٬ پ،نجەرەی چکۆله٬ ڕەواق
مەرەز
مەرز٬ تووکی بزنە مەرەزێیە کە هەموو ڕەنگێکی هەیە درێژەو نەرمە بۆ ڕانک و چۆغەی دەست دەدا٬ بزنێکی هەموو ڕەنگەیە تووکەکەی درێژو تیسکنە و نەرمەو بۆ ڕانک و چۆغە دەست دەدا٬ مەرز٬ کەژ
مەرەزا
(فە.):مەڕەمەڕ٬ باڵەی مەڕان
مەرەزە
چەلتووکجاڕ٬ جێگاو مەرزایەکە برنجی لێ چێنرابێ. برنج لە کاتی سەوزیدا
مەرەمووز
پیاوی تەواو پوخت و کوڵاو وەکوو دەڵێن: هەتا بۆز نەبی مەرەموز نابێ٬ تا مرۆ سەرو ڕیشی بۆز و سپی نەبێ نابێتە پیاوێکی تەواو
مەرەک
(باک.): ئەنباری گەنم
مەرەکە(باک.):
حبر.-دان: دوێت
مەرەکەمەرەک
(کە.):پیلە
بزنەمەرەز
بزنێکە تووکی درێژو نەرم و ڕەنگی جووراوجووری هەیە، (باک) چوور
جێگەمەرەزە
چەڵتووکجاڕ، مەرەزگا
حوللەمەرەسێ:
حولەسێ. گەمەیەکە، حەمەرەفرێ، حەچەل، پەیمان.
عومەرەگێله
جووره مەقامێکه لەقۆریات، ئۆمەرەگێڵە.
مەرەکەمەرەک
(کە.):پیلە
پاسەمەرەزە(بابا)
پارازتنی مەرەزە لە کاتی گەیشتنیدا
کۆنەچەکمەرەق
مەبەس لە کەسێکییە هەبووبێ و لێکەوتبێ و بە فیزیش بێ
کەمەرەشل
(موک.):جوورە گۆرانیێکە
تەمەرە(ئەردە)
سەمەرە
سەیر، بەتەنهابەکارنابرێ وەکوو سەیرووسەمەرە(ئەردە) نوویشتە،تەوەر،بەش، نێوچاوان،چارەنووس،ئازار ئدەردەسەری، بەسەرهات،تەمەر، ئاسیو،کارەسات، گڕوگێچەڵ.
چەمەرە
ئاڵقە، دایرە، هاڵە، ئاخڵە. ئاڵقەیێکە بەنێڵەوە سەری مژانەی بە ناودا دەچێت. (کەدەر) چەمبەرە، چەمبەرەی شەغرەی داری چەماوەوە، دارێکە بە تەڕی داهێنرابێتەوە بە جوورێکی وا، کە هەردووک سەری گەیشتبێتەوە یەکتری بۆ هەموو چتێکیش بەکار دەبرێ، کە وەکوو ئاڵقە وابێ. (ڕۆژ) ئاڵقە دارێکە لە نیری دەکرێ سەری ئاموورەکەی دەچێتە نێوەوە دووایە هەپەی تێدەکوترێ تا نەیەتە دەرێ، بۆسە
چەمەرە خەیار
ترێزوو، ته رۆزی
کەمەرە
لاوانەیەکە٬ لەناو قەدی منارەدا بانگی لەسەردەدەن. ناوقەدی شاخ. چەند تەختەیەکە لە ڕووکاری دۆڵیانی ئاشی دەدرێت٬ نێوەڕاستی زەوی. کەمبەرە 3 قوبەی هەیە وەکوو کەڵەوە پان دروست دەکرێت٬ پشدێندێکی زێوین یا زێڕینی گۆدارە ژنان لە پشتی دەبەستن. (فە.):پشتێندی پردێ. نووسراوێکە لەسەر خشتی سوورکراوەوە