تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کادی مێش
(باک.):خەڵفی مێش هەنگووینی
کادێنی مێشی
کۆخی تایبەتییه٬ کە پوورەی مێشەنگووینی تێدا دادەنرێت
کولییک مێلاق
کولیک مەشک٬ گوڵێکی زەردە و سووریشی هەیە گوڵەکەی بکوترێ لەسەر هەرجێگایەکی دانرێ ٬ کەهەوای تێدابێ دەری دەکات.
گورز و بن مێخی (کە.)
جوورە گەمەیەکی کوردەواریە ٬ یەکێ لە یاریکەران گوریسێکی درێژی بە دەستەوەیە بە دەوری خۆیدا دەسووڕێ ٬ کە لە هەڵمەت و هێنەرەکان بدا٬ ئەوانیش بە گورزەوە بۆی دێن و لێی دەدەن٬ تا یەکێکیان دەدۆڕێنێ .
گورگ و مێش
سەر لەبەیانی ڕاست ٬ سەر لەبانی ناڕاست ٬ بێچووی دووڕەگە.
ئامێتە(هەورا.، هەم.، جا)
تێکەڵاوە._بوون: تێکەڵاوبوون._ کردن: تێکەڵاوکردن
ئامێد
بڕوانە: ئامێدی
ئامێدی
شارێکی کوردانە لە بادیناندا کەوتۆتە ژوورووی موسڵێ، کە دەڵێن ناوی عمادیەیەو درۆ و هەلەیە چونکوو لە بنچینەدا لە مادو میدیا وەرگیراوە
ئامێز
همبێز، باوەش، هەمبیز(هەورا) واوشە، تەلیک، هامێز._ تێ وەرهێنا: لە باوەش گرتن. له_ کردن: همبیزکردن
ئامێنێ(هەورا)
هاتن بۆ گەلی نێرینەو مێینانە. هاتوون
ئامێژن(ئەردە)
هەوێنی پەنیرو ماست
ئامێژەن
تێکەڵکردنی کەمێک لە چتی باش لە گەڵ چتێکی تر بۆ باشکردنی وەکوو دەڵێن ئەم ئاردە جۆیە ئامێژەنێک ئاردی گەنمی لێ بدە، فریشک، هەوێنی پەنیری، ئامیان
ئاگردەمێن
کوورەی ئاگر گەشکردنەوە. ئەو کەسەیە کوورەی بدەمێنێ
ئومێد
هیوا، هەویا، هومێد، هێڤی،(باک) پونگال.به_: هیوادار._کردن: ئومێدەواری. نا_: بێهیوا، بێ ڤێری، بێ هێڤی. نا_بوون: دەست لێ شوشتن، ڕەچاوگرتن، پشت پێبەستن
ئومێدەوار
بەهیوا، هێڤیدار._ی: بەهیوایی، هێڤیداری
ئەستێرەژمێر
ئەستێرەناس. جوورە مووروویەکی سوورکاری بریسکەدارە وەک ئەستێرە جریوەی دێ، ژنان لە زێڕو زێوی دەگرن و لە ملیانی دەکەن
ئەمێستا
ئەمێستاکە
ئەمێستە
ئێستە._کە: ئێستەکە
ئەژمێر
ئەژمێراو
بنەمێو
دارەمێو، داری ترێ
بڕمێن
بەکارو ئازاو بە بڕشت
بێوەمێرد
پیاوێ ژنی نەمابێ