تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مێرکوژ
(باک.): خوێنڕێژ٬ پیاوکوژ
مێرگ
مێرغوزار٬ شەکار٬ چیمەنزار. (یەز.) شەیتان. (کۆ.) گیایەکی گەڵا ووردە
مێرگزییرکێ
یاری جگانێ٬ شارەزای کاروباری پیاوان
مێرگەشە
(باک.): چیمەن
مێرەم
(هەو.):حەوتووی سێیەمە لە (8) حەوتووەکانی زستانێ کە لە نێوەڕاستی بەندرخە و ئۆخە نێدایە
مێز
(کە.): میز٬ ماسه٬ -ی نانی: -ی نان لەسەر خواردن. –ی نووسینی: کارمەزەل
مێزاب
(باک.): جێگایەکی ئەوتۆیە کەوی لێ دادەنرێ بۆ بانگ کردن
مێزان
(کە.): میزتنی ئاش٬ دەغل ڕزین٬ میزتن
مێزاندن
(باک.): تەماشا کردن
مێزدیسەنی
سێ ووشەیە: (مە.): گەورە٬ (زدا.): زانای بێ هاوتا٬ (یەسنە): پەرستن. دەبێتە: زانای بێ هاوتای پەرستنییە بە تایبەتی بۆ ئایینی زەردەشتە
مێزوێنە
مێزە
تەماشا٬ ڕوانین٬ -کردن: تەماشاکردن. (باک.): تەماشا٬ چێڕە٬ -کرن: چەژتن٬ تەماشاکردن
مێزەر
شاشک٬ ئەردی٬ مەندییل٬ (ڕۆژ.): پووتک
مێزەلان
(بابا.): میزدان٬ میزەڵدان
مێست
(شکا.): ماست
مێش
(شو.): مەڕ٬ (هەورا.): مەش٬ مەگەس٬ مەیەس٬ مەوز
مێش خۆر
(باد.): مێش خورینک٬ باڵندەیەکی چکۆڵەیە بن باڵ و بەرزگی سپییە و سەری بۆرە٬ هەنگەخۆرە٬ هەنگان دەخووا
مێش هەنگ
مێش هەنگوین
بڕوانە:هەنگ
مێش و مەگەز
حەشەرات٬ جانەوەر