تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئامۆژگاری
پەنددادان، بەسەر یەکێکداهاتن و ڕێی باش نیشاندان، شیرەت، پەند، داباش، ئامۆژکاری، ئامۆژیاری، مۆچیاری، گوور، مۆژیاری، ئامۆژی، بەخێوکردن، لاواندنەوە، بەسەر ڕۆیشتن، بەسەر داهاتن. ڕێی باش نیشاندان
ئامۆژگاری کردن
ئامۆژیار
ئۆتۆمۆبیل
بەزۆک، خۆشبەز، کارامە._چی: بەزۆکەوان، خۆشبەزەوان._ی زرێدار: بەزۆکی زرێدار
ئۆرۆمۆن(هەورا. کۆن)
ئەسرەمۆک
گلێرە، (دەر)بنگرەگ، گژنیژە،(هەورا)بەفرئالووکە. چتێکی خڕە پێش بەفری دەبارێ
بزمۆک(ڕەوا.، خۆ.، سوور)
لەڕو لاواز. (باکموک) بزمک، (دەر) بەڵامک، زاربێن، دەمگووش، بزمۆکە. جوورە لغاوێکە لە دارو بەنی دروستدەکرێ لە زاری بەرخ و گوێلکانی دەکەن تا دایکیان نەمژن، بەڵان پەکی خوواردن و خوواردنەوەیان ناخات
بزمۆکە
بن ئامۆزا
بیرمۆک(گەر)
(کۆ) بنەوشۆک، (بار) بەنەشیشۆک، قەزوانی ووردە، بەدارو بەرەکەشی دەڵێن: بیرمۆک
بیژمۆتە(باڵە)
بەردەمۆرە(کە)
مۆرە، چتێکی بچکۆلانەی خڕو یا چووار سووچی تەنکە لە قوڕی کەربەلاو نەجەف دروستدەکرێ شیعان لە نووێژێدا نێوچاوانی لەسەر دادەنێن
بەرغەمۆت(باک)
جوورە میوەیێکە
بەرەمۆم
بەرەمێو، تڵپەی هەنگوینی
بەقەمۆک(باد)
دەرمانێکی تۆزی سووری چاوانە
بەنسامۆتە
(دەر) بەندتەرکی، (هەورا) بەن تەرک، بەنێکی هۆنراوەیی چووار لۆیە بەلای راست و چەپی زیندا پاشکۆی پێ دەبەسترێ
تامۆر(ڕۆژ)
تاوێر، تامووێر. ئەو تەختە بەردە سوورانەیە، کە کانگایان هەیە. (باک) چڵک و قڕێژی قژی ئاڵۆزو نەشۆزاوی گیانلەبەران
تامۆرایی(ڕۆژ.، کە)
تووەمۆرە
جوورێکە لە تەڕەتوو، مۆرکارە