تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهاربەند(موک)
تارمەی پێش پەنجەران، سەرگیر حەوشێکە ئاخوڕی تێدا هەڵبەسترابێ و ووڵاخی تێدا ببەسترێتەوە لە هاویناندا
بەوور(موک)
جانەوەرێکی دڕندەیەو لە تیرەی پڵنگانه و هێندەی سەگێکییە تووکی ڕەنگاوڕەنگە، ووشەک، (ڕەوا) وەیشەک، بەبر. (جابابا) بەفر (باد) بەڤل
بەوەی کەم(موک)
لەکاتی سووێندخواردنێدا بەکار دەبرێ، دەڵێن: بەوەی کەم نامرێ و مەبەس لە خودایە
بەڕوولە(موک)
نیرنیرە، (موک) شیلەپە، پارچەدارێکە لە نێو کونی شیلەپی جووتی دەنێن تا نەجووڵێ و نەیەتەدەرێ، (هەو) بەروانکە، (ڕۆژ) کرمە. قیسکە، ترێزوو و خەیاری ناسک. چەند سینگێکی باریکە تەختەی دەواری پێ لێک دەدرێ. گایینجە. چەمیلە. دارێکی گچکەیە لە ناو کونی هەپە دەنرێت تا هەپەکە دەرنەچێت
بەیچەڵ(موک)
نەزۆک بۆ هەموو جوورە گیان لەبەرێکی بەکار دەبرێ
تاسان(هەورا.، ڕۆژ.، موک)
تخێڵ(موک)
ترێ قۆرە(موک)
جوورە ترێیەکی شینە گلووشی لە هی کشمیشی ووردترەو دەنکی نیە
ترێ پاییزە(موک)
جوورە ترێیەکە. (بابا) چەمیلە
تووتەک(موک)
باڵندەیێکی شەوێیە هەتا ڕۆژ هەر دەڵێ هم هم، جارجارەش دەئێستری دەحیلێنێ. مۆسیقە، شایلۆغان، دوودەک، تاخمی مۆزیقە
تووڕەو تۆسن(شا.، موک)
تووڕەو تەنگاو
تووێلک(موک.، بابا.، خۆ)
تووێژ، تیکوڵ
توڵخی(موک)
جوورە ترێیەکی سپییەو خاڵخاڵی زەردە، گلووی خڕە وەکوو فەرخی دەچی و دەنکی هەیە
تۆبڵێی(موک)
تۆبێی، ئەتۆبێی، ئەتۆ بڵێی
تۆلە(موک)
تۆل، پس، پز. منداڵێکە لە نێو زگی دایکیدا بێ. جوورە پارچەیێکە، کر، قماش. (باک) توڵەسەگ
تیتووتیتوو(موک)
تیتۆڵ تیتۆڵ(موک)
تیتووتیتوو، پارچەپارچە، تڵیش تڵیش، ڕندۆڵ ڕندۆڵ، پرتۆڵ پرتۆڵ
تیتۆڵ(موک)
جل و بەرگ و کاڵاو چتمەک و پەڕۆی شڕو ووڕو کۆن و ڕزیو، پارچە، تیتڵە، تیتوو، ڕندۆڵ، پرچک، پرتۆک، تێتڵە، تیتوو، پرتاڵ، پرتۆڵ، تڵیش
تیرە(موک)
سەری دێراوانە. مرازێکی چیکەنەیە. لکی هۆزو خێڵێکییە، جۆم، تووشماڵ، بابک، باڤک، بنەماڵ، زۆم، بەرەباب. ڕەگەز، جووم، قۆل. تیرەی کەڵاش، سیرمە، زووێڵ، زۆڵە چەرمێکی خاوی باریک و درێژ هەڵێنراوە بۆ ڕایەڵ و پڵیتەی ژێر کەڵاشی. کندراز. تەختەتیرە، تەختەساف. پەلاماردانی بەراز بۆ سەر مرۆ