تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆریچنە (موک.)
باڵندەیەکە هێلانەکەی وەکو گۆرەوی وایە و بەو دارانەوە شۆڕدەبێتەوە.
گۆل (موک.)
پەنگاو٬ پەنگاڤ٬ گۆلی ئاوی ٬ دەریاچە٬ گۆم٬ (خۆ.) دێراو٬ (خۆ.) بۆ ٬ (ڕەوا.)و باو٬ (هەورا.) گۆلم٬ ـــ ە : گوێلک.
گیا بڕ (موک.)
(بابا.) فیرکە٬ زگچوونی ماڵاتانە٬ نەخۆشیەکە بە هۆی کرمێکەوە پەیدادەبێت و لەنێو ئاو و گیایاندا دەژی و ماڵات بیخوا پێی دەفیڕێنێ ٬ پیک بڕە ٬ (مەنگوڕ) گیایەکە حەیوان بیخوا دەمرێ ٬ (پژ) رێنج٬ (هەورا.) مافەتە.
گیا بڕە (موک ٬ بل٬ ئاک.)
گیایەکە قەفقەفەیە ٬ قەفەکەی سوورە و لە چیایان دەیدروونەوە بۆ ماڵاتان ٬ گیابڕکە ٬ فیرکە.؟
گیا ناوکە (موک.)
پنجە گیایەکە بە زەویدا پان دەبێتەوە.
گەبری کوردی (موک.)
جوورە گۆرانیەکی کوردییە.
گەرمەگۆڕ (موک.٬ دزە٬ هەوار.)
دوای مردنی کەسێکی بە سێ ڕۆژان هەڵواو نان یا چتی دیکەیە ٬ کە دەیبەنە سەرگۆڕان و دەیبەشنەوە.
گەزەنگی (موک.)
جوورە ترێیەکی سپی و زۆر شیرینە و درەنگ پێ دەگات و گلووی زل و خڕە و دەنگی زۆرە٬ جوورە شیرینیاتێکە.
گەندمە (موک.)
ترێیەکی ڕەشی گلووی خڕە و هێندەی مازوویەکە دەنگی هەیە.
گەڵوازە(موک.)
ڕستەی موور و چگ ومازوو٬موورووی شینە وەکوو ژەکە بە لانکی مندالاندا دەکرێ٬گەلآزه٬گەلاس.
یێکەڵ (موک.):
ئاژاڵێکە گوانێکی وشک بووبی. کەرگووان، یێکەلەگوان.
ئارمووش
ئارمووشە
کێوێکە کەوتۆتە باشووری ڕۆژ هەڵاتی ڕەواندزێ
ئازموون
(باک)تاقیمانە._ دان: تاقیمانەدان._ کردن: تاقیمانەکردن
ئاموودا
شارێکی گچکەی کوردانە کەوتۆتە لای ڕۆژاوای شاری قامیشلی، نیشتیمانپەروەری باشی زۆر لێ هەڵکەوتووە
ئاموودی(باک)
هەڵپەڕین، دیلانە، جوورە هەڵپەڕینێکە
ئاموور(هەو)
هەجاڕ، ئێلەقە، (باک) ئەمبوور، دەستەمستە، گاسن، دەندە، سەرمژانکەو هەوجاڕ، چەند پارچە مرازێکە لەناو کەرەستەی جووتیدا وەکوو: دەستەمستە، گاسن، دەندە، سەرمژانکە، هەوجاڕ
ئامووشۆ
هامووشۆ، هاوچۆ، تێکەڵاوی
ئەرموود(فە)
ئەزموون(باک)
تاقیکردنەوە. بی ئەزموو: تاقی کەوە. ئەزمووم: تاقیمکردەوە
ئەسرەمووک(کۆ)
ئاڵ و بۆڵ، ترێ یەکە لە نێوانی ترێ و قۆرەیدا بێ
ئەموست
بڕوانە: ئەمووس
ئەموست بەستە
ئەموستیلە(بابا)
ئەنگوستیلەیە، کە بۆ جووانی لەدەست دەکرێ، ئەنگوستیلەی دروومانێ، گە بەرگدرووان لە قامکی دەکەن بۆ ئەوەی دەرزی پێ پاڵ بدەن
ئەموستەویلە
ئەموو
پڕ، فرەپڕ، زۆر پڕ، تێکچڕژاو
ئەمووس(جا)
ئەڕنەمووتە
قامکی نێوەڕاستی، تپلا ناوەندێ، تپلکێ نیوەکێ، قامکی قوونێ، هەڵمەقووتە
بۆقلەمووت(ئەردە)
بووقەلەموون
بۆقلەموون
بوقەلەموون، نێرەکەیان خۆی گیف دەکات و سەر دندووکی پارچە گۆشتێکی پێدا شۆڕبۆتەوە