تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



شەماڵ
بایەکە لەلای باشوورەوە دێ، (زەن.) وەشت.
شەماڵپا
ووڵاخی خۆش ڕەوت.
شەماڵە
ئافرەتێک لەسەر یا لەنزیک سێ ڕیانێک شەموو لەی دەگرێتەوه لەشەوی شەموواندا دیاره نیازێکیش لە دڵدەگرێ جا ئەگەر ڕێبوارێک بەوێدا تێپەڕی و قسەیێکی خۆشی کرد دەیکا بەنوقڵانەی پێکهاتنی نیازەکەی، خۆ کە قسەی ناخۆشی کرد ئەویش دەکا بە نوقڵانەی پێک نهاتنی مرازەکەی.
شەهمات
کوشتنی شای شەترەنجە لە یاری کردەنێدا، خانی دەفەرمووێ فیل و روخ و کەرگەدەن کو هاتن دین میر و معلمی خوه ماتن.
شەهمار (باک.)
شەووماکووک
بورجی ئەستێران.
شەڕەدەمانچە
دەمانچە پێکەوەنان، بە دەمانچان شەڕ پێکەوەکردن.
عاسمان
عەشەمات
حەشا‌مات، مرۆی زۆر گرد و کۆبووەوه.
عەلەولەمانی (باد.)
ئەلەولەمانی، جووره هەنجیرێکه.
عەمار
ئەنبار ڕاستتره، شووێنی دەخڵ و دان و دانەوێڵه.
عەماراو
ئەنباراو ڕاستتره، دەفرێکی گەورەی قووڵه ئاسنگەر و پینەچی پڕی دەکەن لەئاو لەکاتی کاردا. چتێکی گەورەی تایبەتیه، کە پڕ بکرێ لەئاو بۆ کار.
عەمارته
خانووێکه یەک نهۆم لەژێرەوه بەقەد سەکۆیەک بەرزتربێ له زەوی، لە(عمارەت) ی ئارەوی وەرگیراوه.
عەماره
شاری عەماره ناوی پێشووی ئاوماڵه و ئاوماڵک بووه.
عەمارکردن
ئەنبار کردن، چت هەڵگرتن لە ئەنبارێدا.
عەمارەپۆ
تەنراوێکه بە هۆی کۆنی و زۆر مانەوەی لە ئەنباردا پوترکاوبێ.
عەمانج
ئامانج، نیشانه.
فرسەق ژمار
فرسەنگ ژمێرە نیشانەیێکە لەسەر ڕێگایانی دادەنێن
فرسەنگ ژمار
فرمان
ئیش و کار٬ هەرمان