تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خێرمانە
خەرامان
بەلارولەنجە،ئافرەتی شەنگ وشۆخ،شۆخ،نێوی ئافرەتانە.
خەرمان
کۆمەڵە دهغڵێکە سوورە لەسەر جۆخین شەنە با کرابێ،جێز رەوسە،رفسە،بەدەغڵی درواو و کۆمەڵکراویش دەڵێن کە بۆ گێرە ئامادە کرابێ.-کوتان:گێرە کردن،-ماڵینەوە، خاکەرۆی خەمان.بریتییە لە چەند شارا لە چەند مەڵۆلە چەند دەستە جۆخین دارەیێک لە گەنم وجۆی درواو کە لەشووێنێ کۆمەڵکرابێ و ئامادەی کوتان و گێرەبێ. کەبۆجاری یەکەم گێرەی بچێننە سەری بۆجاری یەکەم پێی دەڵێن(قرشەکوت) . کە بۆجاری دووەم گێرە بکرێ یا جەنجەڕیپێی دەڵێن:ووردەکوت.کەبۆجاری سێیەم خڕکرێتەوە سەر یەکتری وگێرە یا جەنجەڕی لەسەر بگێڕدرێ پێی دەڵێن (تارمە).بۆجاری چووارەم کە شەنە باکراو سوور وخاوێن بۆوە پێی دەڵێن: (رەوسە) .کە رەوسە لەگەڵ سەپانی دابەشکرا(کۆمەڵ)ی پێ دەڵێن . لەدووای هەڵگرتنی کۆمەڵەکان ئەوەی ماوە(بنخەرمان)ی پێ دەڵێن.
خەرمان مانگ
(ئەردە.):خەرمانەی مانگ،ئاخڵە
خەرمانان
تەباخ، یەرمین ، ناوی مانگێکییە ، حوزەیران مانگێکە خەرمانی تێدا بە رهەم بێ. کاتی دروێنە و دانانی خەرمان.
خەرمانسوور
(ئەردە.):خەرمانی سوور
خەرمانشەن نەکریاگ
(ئەردە.):خەرمانی شەنە نەکراو
خەرمانلۆخە
لەسەر جۆخینێ دەخڵێکە بە خێر بە هەژاران بدرێت،خێر،یارمەتی، کۆمەگی،خەرمانلۆغە
خەرمانکوتیاگ
(ئەردە.)خەرمانی کوتراو
خەرمانگا
جێگای خەرمانە،شووێنی خەرمان و جۆخین
خەرمانە
ی گردی مانگ و رۆژ: گێرێکەلە هەورێکی تەنک لە دەرەوەی جۆخینە مانگ یا رۆژ پەیدا دەبێ نیشانەی بارانەیە،(هەو.)ئاخ،ئاخڵە،هێڵێکی گردە بە دەورەی مانگدا بە هۆی تەنکە هەورێکەوە پەیدا دەبێ گۆیا بە نیشانەی بارانەی دادەنێن.
خەرکەمان
چتێکە وەکو چیکەنە کەوەی دەفە وبێژنگ و چتی تری پێ دەچەمێنرێتەوە،خەرکەوان
خەلەوخەرمان
دەغڵ و خەرمان،خانم و خاتوون
خەمازە
چاگڵە ، چەڵەمە ، چوکڵە قولاپ.
خەمکە خەمان
(کە.) :کەسێکە خەم و پەرۆش بۆ هەموو لێقەوماوێکی بخووات،دڵسۆز،میهرەبان،
خەوماش
(باک.) : بیرەخەو، -بوون:لە بیرە خەوەوە چوون
داجمان
(کە.):کەو تنەڕێگا، وەڕێکەوتن
داخرمان
(ڕۆژ.):داکرمان، کرۆژران
داخرماندن