تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاردماڵ
برێتییە لە تەختەدارێکی نیوەگرد کلکە دارێکی درێژی تێ بڕاوە بۆ ڕاکێشانی ئارد لەبەر دۆڵیاندا بۆ ئەوەی ماوەی ئاردەشان باشبێ تا بەرداش لەگوڕ نەکەوێت
ئاردماڵک
چتێکە لە دووای تەواوبوونی باراش دەوروپشتی بەرداشی پێ دەماڵرێتەوە
ئارماز(باک)
گڕگڕە، غەڕغەڕەیەوەکوو هی سەرچاڵاوان
ئارمانج(باک)
ئاسمان
فەلەک، گەردوون، ئەزمان، چەرخ، مینوو. هەوا، حەوا، لا ژوورووی سەر
ئاسمان و ڕێسمان
ئاسمان و دەزوو، ووتەیێکە بۆ جیاوازی نێوانی دوو چتان لە یەکتری بەکار دەبرێ
ئاسمانی
شینی کاڵ، کەوو، وەکوو ڕەنگی ئاسمانێ. دەنگی_ ە: پیت و فەڕی ئاسمانی
ئاسمانە
مەڵاشوو. بن میچ، پۆشە، لاسەرگە
ئاسمانەدەمی(هەورا)
ئاسمانەی دەم(جا)
ئاش وماش
ووتەیێکە منداڵان کاتێکی بەکاری دەهێنن، کە بڕیار بدەن قسە لەگەڵ یەکتری نەکەن و دەنگ لێکتری ببڕن
ئاقێلەوماقێلە
داروباری جووتی
ئالمانا
خێڵێکی کوردە کەوتۆتە ژوورووی ووڵاتی (خەرزا) ئالمانا.
ئامادە
ڕێک و پێک، دروست، ساز، چک، دەرباز، دەردەست، پوخت، پەرداخ، بەردەست، بندەست، تەدارەک،(باک) ئەیڤەز، گەڵاڵە، تەیار، کەمەربەستە، قومراخ. گەچی گیراو ەوەی نەکوژراوی بەهێز._ بوون: ئەیڤەزین، پەرداخ بوون،(باک)دروستیا خۆکرن، وەخۆکەوتن، هلستن، سازبوون
ئامادەکردن
سازکردن، ئەیڤەزاندن، پەرداخ کردن، تەیارکردن، سازدان، وەخۆخستن، هلستاندن
ئامادەکریاگ
سازکراو، پەرداخ کراو
ئامادەکەر
سازکار، تەدارەککار، وەخۆخەر، قومراخکەر
ئامادەکەردەی(هەورا)
ئامادەیی
سازی، زیچ، رێک و پێکی چت