تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاداب(باڵە.، مام)
زووخاو، زۆخ، کێمی برینانە
سڤیان(مام.)
سوورە ساقە٬ فەرخەیێکە هێشتا پەڕو باڵی دەرنەکردبێ و لەشی هەر گۆشتی سوورو ڕووت بێ.
مام
برای باوک٬ (باک.): ئاپ٬ (باک.): هاپۆ٬ ئاپۆ٬ (ڕۆژ.):مامک٬ مامۆ٬ ماتک٬ (فە.):ئام
مام برایمە
(موک.):ترێی دۆشاوی٬ جوورە ترێیەکە
مام جیژنۆکە
(بابا.موک.):پالقۆزە
مام دەرزیلە
(خۆ.):دەرزییلە(گیایەکە)
مام شەبەقە
مام میرانی
گیایەکە بنەکەی دەکوترێ و بە ووردی وەک تۆز دەخورێ بۆ زگ ئێشەو مایەسیری زۆر باشە
مام مییرانی
مامییرانی٬ گیایەکی تاڵە بنەکەی بە ووشکی دەیکەنە تۆز و دەخورێ٬ بۆ زگ ئێشە و مایەسیری زۆر باشە
مام نەبیلە
(خۆ.):گیایەکە وەلاولاوی دەچی
مام ڕێواس
گیایەکی کیوییە وە نانی حاجی لەگلەگی دەچی بەڵان گەڵای لە ئیی وی پانترە کەسێکی کرمداربێ بە کاڵی یا کوڵیوی یا بە چێشت بیخووا زۆر بە سووده٬ (باد.):تۆلەترش
مام کوڕ
تیرەیەکە لە بادینان
پێشی مام(یەز)
حەیاس (مامساڵ):
ڕنەیەکە لەپشتەوەی پێی کەڵەبابانە و تەمەنیان نیشاندەدات.
مامان
(باک.): پەژاج٬ مامەچەر٬ ئەو ژنەی یارمەتی منداڵ بوونی ژنان دەدا٬ (لو.): مامو. –ی: پەژاجی
ماماڵی
(هەورا.): ماماڵە
ماماڵە
(هەورا.): جالجالووکه٬ خاڵخاڵۆکه٬ پیرێژنێکی پیرو وێکهاتووە
مامر
(دەر.کە.):مریشک
مامرغ
(باک.): باڵندەی چکۆڵە
مامرڕەش
(ڕۆژ.): باڵندەیەکی ڕەشی ئاوییە وە مراوی دەچی
مامرەچیینی
(کە.):مریشکەچیینی
مامز
ئاسک. نێوی ئافرەتیە
مامز
مەمووز. ئاسنێکە پوولەکەیەکی پێوەیە لە پشتی پانیەی چەکمان دەدرێ تا زریینگەی لێ بێ و ووڵاخیشی پێ لێ دەخوڕێ و لە پێشدا پاڵەوانان بە کاریان دەبرد
مامش
کپ٬ بێ دەنگ
مامنا
(موک.): ئەمەز٬ تومەڵێ
مامهۆستە
(باک.): مامۆستا
مامووتە
شیرەی خوژییلک
مامچە
(فە.): مامەچە٬ مامان
مامک
(باک.): مەتەڵە٬ تشتەنۆک. (ڕۆژ.):مام
مامگ
(شو.):مام
مامۆ
(کە.هەورا.):نەنک ٬ داپیرە
مامۆ
(هەورا.): مام٬ مامە
مامۆتک
(دەر.برا.):زانا٬ (هەورا.): ژییرلۆ٬ ژییر