تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کلیلە
(موک.):شووێنێکی قووڵ و چەکە با بەفری تێدا لوولدا و پڕی کاتەوە و ڕێگای خەڵکی بگری٬ گێژەنەی بەفری. (سەق.):ڕنووەبەفر.(کە.):شەرنەخێوی٬ غاردانی ووڵاخی بەرزەیە بە دەوری خۆیدا
کوجیلە
کوچوولە.ئەستوندە درێژەکەی نێوەڕاستی خێوەتانە
کورتیلە
کوروولە
کولە
جێگای خۆلێ حەشاردان لەمەردوم بۆ گووێگرتن و قسەدزین. فیسارەکەس ـــ ی لێگرتوون.ـــ ی تەختی توستنێ: پەردە و سەر پۆشی تەختی نوستنێ ٬ مێشوولەبەند٬ (باک.) پێشی بەند٬ کوللھ ٬ کولۆ٬ کلۆ٬ کووسک٬کولب٬ شینایی دەخووا و زیان بە دەغڵی شین دەگەیەنێ .چووارجوورە.1) گەرد: تۆوەکەیەتی لە نێو کیفەکەیدا.2) پێکوڕە: بێچووە کوللھ یە٬ کەتازە گیانی وە بەر هاتووە و زۆر ووردە.3) کوللھ یەکە باڵی لێ هاتنێ بەڵان هێشتا نەفڕێ .4) کەفڕی دەبێتە کوللھ (بار.) دووداریدرێژە گیشەگیای پێدەبەستن و بەسەر بەفرێیدا ڕادەکێشن بۆلای ئاوایی٬ کە شووێنەکە بڵند نەبێ و ڕاست و تەخت بێ.
کونجیلە (هەورا.)
گۆشە٬ قوژبن.
کووجیلە
دەرمانێکە جانەوەری پێ دەرمان داو دەکرێ ٬ گیای باقەبێن.*
کوولە
مەرگەماسی٬ گیایەکی کوژندەیە
کوولە (کە.)
خوریەکە شۆرابێ و کرابێتە لوول.
کووچیلە
دەرمانێکیچۆلەکە کوژتنێیە لەگەڵ گەنمی تێکەڵدەکرێ.
کووێژیلە
کوچوولە
کوچیلە
کووچیله٬ دەرمانێکی چۆلەکە کوژتنێیە پانپانە و لەلای ووردەواڵەفرۆشان دەستدەکەوێ بە گەنمییەوە دەیکوڵێنن گەنمەکەی بۆ چۆلەکەی دادەنێن٬ کە بیخووا پێی دەمرێ
کوڕیلە
کچوولە
(باک.): دەستەگوریس یا کەندڕێکه٬ کە لە نێو ئاوێدا خووسابێ
کژوولە
کۆترە بەرچیلە
کۆترەکێفیلە
کۆترەکێویلە
کۆترە گابەل٬ گابەل٬ هی شین و سپیان هەیە
کۆتیلە
(هەورا.): درەختێکی گچکەیە لەبەر کزی بەرز نەبێتەوە