تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەریینەوە
لارانەوە٬ لەنگان
لەریینەوەی ناچاری
لەرانەوەی بە بێ خواست
لەریینەوەی ژێیەکان
لەرانەوەی ژێیەکان
لەرە
لەرەکردن:لەریان٬ لەرینەوە٬ لارانەوەی دەنگ و دەفەو لەرزینەوە و جووڵانەوەی لەرەیەکی تەواو:بۆ جووڵاندنەوەی گۆشتی ڕومەت و سمت و ڕان و ئیدی بە کار دەبرێ
لەز
(باک.): بلەز:بەپەلە٬ بلەزوبەز:بەپەلەپەل٬ پەلە٬ تالووکه٬ ساتی٬ گورج.زوو. بە-:بە پڕتاوی٬ بە تالووکه٬ بە گوورجی٬ بەزوویی٬ بە ساتی.-بوون:پەلەبوون٬-کرن:پەلەکردن
لەزگ
پێگرتنی خەریک.0-ی (باک.): جۆرە تفەنگێکە
لەزگیین
(باک.): زۆر بە عەجەلە٬ زۆر بە پەلە٬ بە تالووکە
لەزۆ
(باک.): بەتاڵووکه٬ پێشڕەس
لەزیان
(باک.): لەزیین ٬ بە تالووکە
لەزیین
(باک.): تالووکەکردن٬ هەڵپەڕیین٬ هەڵخلیسکانن
لەسەر
قەرزار٬ لەسەرمە:قەرزدارم. لەبەر:(لەسەر تۆ دوورپان خستمەوە).پێویست٬ گەرەک
لەسەردەستان
لەسەرزان٬ کاتی زانێ٬ دەڵ٬ دەڵەدەڵ٬ لەسەردەستانە:لەدەمی زانێدایە
لەسەرچوون
وازهێنان لە کارێک ٬ کە دەکرێت٬ لە بیر چوون
لەسەرڕۆ
بەردەوام بوو
لەسەرڕۆیشتن
لەسەرڕۆیین
لەسەرکردنەوە
هاریکاری کردنی کەسێک لە بەرامبەر ناحەز
لەسەریەتی
بەسەر دابڕاو٬ بەسەر دا سەپاو
لەسەرەخۆ
هێوران٬ هێمن٬ بەکاوەخۆ٬ لەسەرخۆ٬ خووێن سارد. نەخت:نەختە٬ کەمکەمە٬ پیچ پیچه٬ تۆزتۆزه٬ بەرەبەرە
لەش
قالک٬ مر٬ ڕیزه٬ جەسته٬ لەخت٬ بەدەن٬ بەشەن٬ (باک.): کلۆخ٬ بەچک٬ قەن٬ قالب