تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خولە
(ئەردە.): کورتکراووەی (خودامراد)ە. سووڕانەوە، گەڕیان، بۆچی وا هەر –ت دێ؟(بابا.) کورتکراوەی (مەحمود)
خوولە
گیایەکی بە کەیف و مل ئەستوور و قەڵەوە، (موک.) هوولە، (باک.) بووغ، گابوغ
خووکەملە
گوریس کێشەکێ
خڕیلە
(دەر.): مرازێکە لە کەرەستەی خەڕەکی.(خۆ.) غەڕغەڕە، (هەورا.) قڕقڕە، چتی گردو گردیکە
خۆلە پۆتانێ
خۆڵە پۆتێ
خەرگەلە
(باک.)کۆڕ،شووێنی لێ کۆبوونەوەی خەڵکییە.(باک.)مێگەلێکە هەمیشە لەدەرەوەی ڕابووێرێ.کۆمەڵگە،جڤات.
خەسوولە
پارچە داریکی کورتە دووای بار کردن لە قەفێکی گوریسی دەخرێ وبادەدرێ تا بارەکە تووند بێ ، بۆکۆڵیش بە کاردەبرێ ، (کۆ.)پێچەن.
خەلیلە
گیای دان ، ئاژن
خەلێلە
(کۆ.): خەڵتان ، گیایەکی باڵا بەرزی بەهارییە گوڵێکی پژپژی دانەدانە دەگرێ پژەکانی ددانی پێ دەژێنرێتەوە
خەلە
(هەورا.):دەغڵ،دەغڵی ووشک ودان،دان،دانەوێڵە، بارە.خلە،خشە
خەلە خەلێ
(هەورا.)بە هەمۆ جوورە دەغڵێک دەڵێن
خەلە فرۆشی
پیشەی دەخڵفرۆشی
خەملە
(باک.) ک خەملا بخەملاخستن: بە پێدا گرتنەوە لێکدان
خەپلە
کوللێرەی نانی،شهوانان،گردە،زۆرتری لە گەنم نییە.کوللێرەیەکە لە جۆی دروستدەکرێ.کوللێرەی ئەستووری هەورامانە.قۆلەبنە،خەپەتوڵە،خەپەرە،خەپانە،بەمرۆی قەلەو وئەستوور وقولەبنەش دهڵێن.(ڕۆژ.)ئەو تەختە گۆشتەیە بە دەوری ئەندامی شەرمی ئافرەتانەوەیە.
دادیلە
لەکاتی ئا خەفتنێدا بۆ خۆشەویستی بۆ کچی لە خۆ گچکەتر بەکاردەبرێ
دارڤان(بالە.)
دارەوان.دارکەر.
دارەهەرمێکێویلە
داراشکۆکێ،قارچ
داسەقالە
داسی چکۆلە،داسووکە،(کە.)داسوولکە.
دان چوونەکلیلە
دەم چوونە کلیلە