تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپلە ئاڵتوون(هەورا)
تەپوولە(ئەردە)
تەڕلە
گیایەکی بەهارییە لەنێو دارو دەوەناندا دەڕووێ و بە سەوزی دەخورێ
جاترە کێویلە
گیایەکی بەهاری کێوییە لە جاترە دەچێ ئاوو ئارەقی وی بۆ ژانە زگ زۆر باشە
جلە
(بڵ) ڕەقەی گەورەیە، سێڵە، زۆر لەڕەقەی گەورەترە. زیندەوارێکی ئاوییە لەناو ئاوێ خۆی پاندەکاتەوە بۆ گرتنی مڵ و مووشو دووایە خۆی وێک دێنێتەوەو مل و مووشەکان قووت دەدات. تڕتڕە: گیایەکە لەنێو وێنجەیدا شین دەبێ پنجەو ڕیشووڕیشوو قۆڵ قۆڵ دەکشێ و بێ گەڵایەو وێنجەی ووشک دەکات
جووتلوولە
جوورە تفەنگێکی دوو لوولەیە
جووجیلە
جووجەڵە، جووچک، جووچکە، جووچکەی مریشکێیە
جووگەلە
جۆگە، جۆ، جۆی
جگملە(ڕەوا.، هەو)
جێگایەکە لە نێو ئەندامی مرۆیاندا، کە جگی تێدایە. (هەو) جومگە، گرێی بازنەی دەستییە. (هەورا) زگماگ
جۆشیلە
جۆلە مێرگ
شارێکی کوردانە موخابین ماوەییکە لەژێر دەستی ترکاندایە پایتەختی ووڵاتی هەکاری بووە
جۆکێویلە(باک)
جههداسی، جەهداسک
جۆگەلە
جۆگەی گچکە،_ی خڕ: جلال،_ی فرمێسک: مخمخک، مختی
جەلە
پیشۆک، پیفۆک، کیفۆک و بنکە قومامێکە، کە منداڵان وەکوو فیشەکدان دەیهۆننەوه و لە ملیانی دەکەن و کوڵاویش دەخورێ و خۆشە. (ڕۆژ) ئاڵقەیەکە وەکوو تایەی ئۆتۆمۆبیل لە قایش و پەڕۆو پاتاڵ دروستدەکرێ لە ملی ئێستر یا گاجووت و ئیتری دەکەن تا هێزو نهێمی نیڵەکە ئازاری سەرملیان نەدات. نیر مرازێکە لە کەرەستەی جووتی دەخرێتە سەر ملی دوو ئێستر یا دوو گاجووتانەوە. ڕەقەی زۆر گەورەیە لە ناو ئاوێ دەژی، (بیتپژ) سووێروو
جەندیلە(هەو)
کوندەیێکی ئاوێیە لە پێستی کاریلەو بەرخان دروست دەکرێ و قامیشێکیشی تێدەخرێ تا کاروانچی و سەپانان ئاوی پێ بخۆنەوە. (دزە) جەوەندە
جەژنە چەقالە
جەژنێکە جوولەکان چەقالەو تۆکوولەکەی سووێری تێدا دەخۆن
حاجیلە (باد.):
گوڵخەزێم، گیایەکە بەکوتراوی داوێژرێتە سەر جێگای دووپشک پێوەدراو. ئارەقەکەشی لە چاوی تێکچوو و ژندار بکرێ زۆر بەسوودە. گوڵێکی بەهاری لاسک بەرزە وەک نێرگز وایە، بەلام چاوە زەردەکەی بەرزە، بەری گیایەکییە لە نێو دەغڵیدا دەڕوێ و تاڵە. حاجی بەیان.