تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قەلەن
(باک.): جیازی بووکان. (باک.): پارەی مارەیی ئافرەتان
قەلەندۆر
(دەر.):چەوبازە. (موک.بار.):گندۆڕ٬ گیایەکە لاسکی پاک دەکرێ و دەخورێ نێرتکەکەشی بە پاکراوی دەخوورێ٬ بنی قەلەندۆری دووای ووشک کرانەوەی بە ووردی بەهەر شووێنێکی وەرکرێ کێچی لێ نامێنێ٬ گەڵایەکەشی لە باخەڵ نرێ کێچی تخوون ناکەوێ
قەلەندەر
بێچارە٬ بێ نەوا٬ بێ کەس واژی تڕزل٬ بە وانەش دەڵێن کە دەربەستس خۆشی و خوواردن و پۆشین و چتی وانەبن. –ی: بێچارەیی٬ بێ نەوایی٬ دەربەست نەبوونی خۆشی جیهان بە بەرگ و خوواردن و خوواردنەوە و گەڕان و سەیران
قەلەندەرا
ئێلێکی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی ماردینێ دایە. قەسری قەلەندەرا جێگای ئالی وان بووە
قەلەواژی
(خۆ.):ئاوەژوو
قەلەوقووتە
ڕووت و ڕەجاڵ٬ بۆ خزم و جیرانی ڕەش و ڕووت بە کار دەبرێ.
قەلەوەز
(ئەردە.): قەلبەزە ی ئاو
قەلەوەز
(ئەردە.): قەڵبەزەی ئاو٬ تاڤگە
قەلەپڕ
ژەکێکە لەلوولە قامێشێک کرابێ بە ئاوور گەرم کرابێ تا بووبێ بە فرۆ
قەلەژارە
قەلەڤزگین
(باک.): لەسەر چۆکان دانیشتن
قەولەقەرە
(زا.):کلتور
قەیلەسێڵ
(برا.):بەربەسێڵ
لارولەنج
خاوخاو٬ (ژا.) نازونیو ناز٬ بە ــ : خەرامان٬ نازوئیما.
لارولەنجە
رۆیشتنی بەناز٬ نازگۆز٬ لەنجەولار٬ بەنارەوە ڕۆیشتن٬ دڵبەرانە٬ ناز٬ نازو نیوناز٬ عیشوە.
لالەزار
لالەزان
(باک.): ئیتیلاعاتی سەرپێ
لالەش
(باک.): شوێنێکی پیرۆزە یەزیدیان هەموو ساڵێکی لە جەژناندا زیارەتی دەکەن.نێوی کێوێکە لە کوردستاندا کەوتۆتە خاکی یەزیدییانەوە
لالەلا
خوارو خێچ٬ نەگونجاو٬ ـــ یی : خواروخێچی ٬ نەگونجاوی.
لالەڕوو
نێوی ئافرەتیە